٢ ژەنراڵی تورکیایی داوای پەنابەریان لە ئەڵمانیا کرد

دوو ژنراڵی پلەبەرزی سوپای تورکیا داوای پەنابەریان لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژاژسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی دۆغان، بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانیا، دوو ژنراڵی پلەبەرزی سوپای تورکیا شەوی سێشەممەی ڕابردوو داوای پەنابەرییان لە ئەڵمانیا کردووە.

بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە ئەو ڕۆژنامەیە، دوو ژنراڵی سوپای تورکیا شەوی سێشەممە لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت، چوونەتە بەشی پەنابەری سیاسی و داواکاریی پەنابەریی خۆیانیان ڕاگەیاندووە.

ئەو دوو ژنراڵە تورکە کە لە پاش کوودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ ی جوولایەوە لە تورکیا هەڕەشەی گرتنیان لە سەرە، پاش داواکاریان بۆ پەنابەری گواسترانەوە بۆ کەمپی گیسین لە ئەڵمانیا.

News Code 10097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =