ناو و ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنیی به‌ربژاره‌کانی سه‌رۆک کۆماری ڕاگه‌یه‌ندرا

لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران به‌ فه‌رمی ناو و ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ربژاره‌کانی سه‌رۆک کۆماری ڕاگه‌یه‌ند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران به‌ فه‌رمی ناو و ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ربژاره‌کانی دوازده‌هه‌مین خولی کێبه‌رکێی سه‌رۆک کۆماری ڕاگه‌یه‌ند.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: به‌ پێی یاسای ژماره‌ ۶۰ی  هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران، ناو و کۆدی به‌ربژاره‌کانی دوازده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌م شێوه‌یه‌:

۱- به‌ڕێز مسته‌فا ئاقا میر سه‌لیم، کوڕی سه‌ید جه‌لال، ژماره‌ی به‌ربژاری ۳۳

۲- به‌ڕێز حه‌سه‌ن ڕۆحانی، کوڕی ئه‌سه‌دوڵا، ژماره‌ی به‌ربژاری ۵۵

۳- به‌ڕێز سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیس ساداتی، ناسراو به‌ ڕه‌ئیسی، کوڕی سه‌ید حاجی، ژماره‌ی به‌ربژاری ۶۶

۴- به‌ڕێز سه‌ید مسته‌فا هاشمی ته‌با، کوڕی سه‌ید ئه‌بولقاسم، ژماره‌ی به‌ربژاری ۸۸

شایانی باسه‌ که‌ به‌یانی ۲۹ گوڵان، پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی دوازده‌هه‌مین سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

News Code 10096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =