ئێران گەمارۆی خستە سەر 9  کەس و کۆمپانیای ئەمریکی

وەزارەتی دەرەوەی وڵات لە کاردانەوەی گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا بەیانییەیەکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەقی ئەو بەیانییە هاتووە:

ئەمڕۆ دەوڵەتی نوێی ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە.

هەر ئەو جۆرەی کە لە کردەوەی دەوڵەتی نوێی ئەمریکا پێش بینی دەکرا، ئەو وڵاتە بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی پاشهاتە ئەرێنییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام، خەریکی بانگەشەی نەرینی و گوشار هێنان بە درکردنی هاوکاتی ڕاپۆرت بە کۆنگرە لە سەر تۆمەتە پووچەڵ و بێ بنەماکان لە بوارەکانی ترەوە و هەروەها زیاد کردنی ناوی بڕێ لە کەس و کۆمپانیا ئێرانییەکان بە ڕێزی گەمارۆوە مووشەکییەکانە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی ئاسەوارە ئەرێنییەکانی ڕێککەوتنی بەرجام بۆ ئەو وڵاتە، زیاد کردنی کەسانێک بە ڕیزی گەمارۆوە نایاساییە یەک لایەنەکانی ئەو وڵاتە ئیدانە دەکات و ئەو کارە بە قبووڵ نەکراو و دژی یاسای نێودەوڵەتییەکان دەزانێت.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەر ئەو جۆرە کە چەندین جار ڕایگەیاندووە وێڕای جەخت لە سەر مافی سروشتی و یاسایی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی تواناییە بەرگرییەکانی وڵات، ئاشکرای دەکات کە بە مەبەستی پاراستن و پاریزگاری کردن لە سەروەری، سەربەخۆیی سیاسی و یەکپارچەیی کۆماری ئیسلامئ ئێران، بەرنامەی مووشەکیی خۆی کە هیچ دژایەتییەکی لە گەڵ بەڵینە نیودەوڵەتییەکانی ئێران و بڕیارنامەی ٢٢٣١دا نیە، بە توانا و هێز و پلانی خۆیەوە دریژە دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو کاردانەوە،لە بەڕێوەبەرایەتی پەسەند کراوی شوورای باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و لە وەڵامی کاری نایاسایی دەوڵەتی ئەمریکا،٩ کەس و کۆمپانیای ئەمریکی کە پێشینەی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و مافی مرۆڤدۆستانەی نێوەدەوڵەتی لە ڕێگای بەشداریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە گەڵ جەنایاتی دژە مرۆڤانەی ڕژێمی زایۆنی لە ئیسراییل یا کارە تیرۆریستانەکانی ئەو ڕژێمەو هەروەها بەشداریی کاریگەر لە پاڵپشتی کردنی تیرۆریزمی تەکفیری و سەرکوتی خەڵکی ناوچەکە و بەشداریی کاریگەر لە هەنگاو دژی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیان هەیە، خستووەتە ڕیزی کەسە گەمارۆ دراوەکانی ئەمریکاوە و ئەو ڕیزبەندە پاش تێپەڕینی قۆناغەکانی پەسەند کردن لە لایەن ڕێکخراوە پێوەندی دارەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

News Code 10094

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =