به‌ زوویی سه‌ری داعش له‌ نه‌ینه‌وا ده‌په‌ڕێنین

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی عێراق کرد و وتی: به‌ زوویی سه‌ری ماره‌که‌ له‌ نه‌ینه‌وا ده‌په‌ڕێنین.

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی ئاماژه‌ی به‌ سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانی عێراق به‌ سه‌ر داعشدا کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌و له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد: به‌ زوویی سه‌ری ماره‌که‌ له‌ نه‌ینه‌وا ده‌په‌ڕێنین.

عه‌بادی هه‌روه‌ها وتی: هێزه‌کانی عێراق و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی عێراق زیاترین له‌خۆبردوویی و خۆڕاگریان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان له‌ خۆیان نیشان داوه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق درێژه‌ی دا: تیرۆریسته‌کانی داعش بۆ دروست کردنی ناکۆکی له‌ نێوان خه‌ڵک شكستیان هێناوه‌ و خه‌ڵکی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ک ده‌نگ و یه‌کگرتوون.

News Code 10093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =