ئاڵمان هێزه‌کانی له‌ ئه‌نجه‌رلیک ده‌کشێنێته‌وه‌

وه‌زیری ده‌ه‌وه‌ی ئاڵمانیا ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ئه‌گه‌ری په‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ی تورکیا له‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی دیداری نوێنه‌ره‌کانی پارلمان له‌ سه‌ربازانی ئه‌ڵمانی، ئه‌م وڵاته‌ هێزه‌کانی له‌ تورکیا ده‌کشێنێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت ده‌یلی، زیگمار گابریه‌ل، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمانیا له‌مباره‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر تورکیا ڕێگه‌ نه‌دات که‌ پارلمانتاره‌کانی ئه‌ڵمانی سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجه‌رلیک بکه‌ن، ئه‌وکات پارلمانی ئاڵمانیا ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌کات که‌ هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان بۆ وڵاتێکی دیکه‌ بگوازرێنه‌وه‌.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: من ته‌نیا هیوادارم که‌ تورکیا له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا په‌شیمان بێته‌وه‌ و ڕای خۆی له‌مباره‌وه‌ بگۆڕێت، ئه‌گه‌رنا پارلمانی ئاڵمانیا به‌ دڵنیایه‌وه‌ شوێنی سه‌ربازانی ئاڵمانی ده‌گۆڕێت.

شایانی باسه‌ که‌ بڕیار وایه‌ تاکوو دوو هه‌فته‌ی دیکه‌ پارلمانی ئاڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌ڵمانییه‌کان له‌ تورکیا بڕیار بدات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕاشیگه‌یاند که‌ ڕه‌نگه‌ هێزه‌کانیان بۆ ئه‌ردۆن یان قیبرس بگوازنه‌وه‌.

News Code 10092

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =