داڕشتنی ستراتیژی نوێ بۆ ئازاد کردنی سنووری سووریا

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند که‌ گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێیان بۆ ئازاد کردنی ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری عێراق و سووریا ئاماده‌ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی مه‌یادین، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی عێراق ڕایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی عێراق  گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی بۆ ئازاد کردنی ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری عێراق و سووریا ئاماده‌ کردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،  ئازاد کردنی ناوچه‌کانی سه‌ر سنووری سووریا و عێراق پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی زۆر نزیک له‌ نێوان به‌رپرسانی دوو وڵاتدا هه‌یه‌.

وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی هه‌روه‌ها درێژه‌ی دا: له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو سه‌رکه‌وتنێكی بێ وێنه‌ له‌ موسڵ به‌ ده‌ست دێت.

شایانی باسه‌ که‌ پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقیش له‌ ئازادی خێرای موسڵ هه‌واڵی دابوو، ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ که‌ ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی موسڵ ده‌ستی پێ کردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌م شاره‌ له‌ دستی تیرۆریسته‌کانی داعش ئازاد بووه‌ و شاری موسڵیش له‌ ئان و ساتی ئازاد بوونی یه‌کجاره‌کی دایه‌.

News Code 10090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =