نزیک به‌ چوار هه‌زار چه‌كداری‌ داعش له‌ ڕه‌قه‌ ماون

له‌ نێوان سێ بۆ چوار هه‌زار چه‌كدای‌ داعش له‌ ره‌قه‌ ماون و هێڵه‌كانی‌ به‌رگری‌ خۆیان به‌هێزده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ شه‌ڕڤانان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، كۆلۆنێل رایان دیلۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش رایگه‌یاند: له‌ نێوان سێ بۆ چوار هه‌زار چه‌كدای‌ داعش له‌ ره‌ققه‌ ماون و هێڵه‌كانی‌ به‌رگری‌ خۆیان به‌هێزده‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ شه‌ڕڤانان ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ هاوپه‌یمانان زیاتر هێرشی‌ ئاسمانی‌ به‌كاربهێنن بۆ شكاندنی‌ هێڵی‌ به‌رگری‌ ئه‌و ڕێكخراوه.

دیلۆن به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ هێشتا چه‌کی ئه‌مریکی نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی کورده‌کانی سووریا، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات ۳۵۰كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ خاكیان له‌ده‌ستی‌ داعش كۆنتڕۆڵكردووه.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوو، هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ باكور و رۆژئاواو رۆژهه‌ڵاتی‌ ره‌قه‌وه‌ پێشڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن وله‌ نزیكترین میحوه‌ره‌وه‌ ئێستا چوار كیلۆمه‌تر له‌ شاره‌كه‌ دوورن.

News Code 10089

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =