گه‌ماڕۆکانی ڕووسیا له‌ دژی تورکیا هه‌ڵ ده‌گیردرێت

جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌ماڕۆکان له‌ دژی تورکیا ده‌ستی پێ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، دوابه‌دوای ڕازی بوونی مسکۆ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی گه‌ماڕۆکانی تورکیا، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ڵگرتنی ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ پێویستی به‌ نووسینه‌وه‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه‌.

ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ دوای ئه‌وه‌ هه‌ڵگیرا که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ساڵی پار به‌ فه‌رمی داوای لێبوردنی له‌ ڕووسیا کرد، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ لابردنی گه‌ماڕۆکان نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێ کردن و به‌رپرسانی ڕووسی ئاماژه‌یان داوه‌ که‌ چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌ش ده‌بێت بۆ ئه‌م کاره‌ بنووسرێت.

ئاڕکای دوورکۆڤیچ هه‌روه‌ها هیوای خواست که‌ پڕۆسه‌ی گفتوگۆی هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌ چوونی هاوکارییه‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش که‌ ۲۲ مانگی مه‌ی له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، ئه‌نجام ببێت.

ئه‌و زیادی کرد: من لام وایه‌ که‌ پێش نووسی هه‌موو ڕێککه‌وتنه‌کان ئاماده‌یه‌. ڕێککه‌وتنه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ئاماده‌یه‌ و نزیک به‌ ۹۹ له‌ سه‌دی ئه‌نجام بووه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕووسیا له‌ پێناو بازه‌رگانی کردنی ئازاد له‌ ده‌ریای ڕه‌ش و سنووره‌ ئاوییه‌کانی تورکیا، ڕه‌زایه‌تی داوه‌ که‌ گه‌ماڕۆکانی سه‌ر تورکیا هه‌ڵبگرێت، ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ دوای ئه‌وه‌ سه‌پێندرا که‌ تورکیا فڕۆکه‌یه‌کی ڕووسی خسته‌ خواره‌وه‌.

News Code 10083

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =