داعش هێرشی کردوه‌ته‌ سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌فغانستان

گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی هێرش بۆ سه‌ر بینای ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ جه‌زیره‌، گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هێرش بۆ سه‌ر بینای ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستانی له‌ شاری جه‌لال ئاوای ئه‌م وڵاته‌ له‌ ئه‌ستۆ گرت.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنێ ۳ پیاوی چه‌کدار هێرشیان کرده‌ سه‌ر بینای ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له‌ جه‌لال ئاوا و دوای شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ و ده‌ستڕێژی گوله‌، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێزیش بیسترا.

له‌م ڕووداوه‌دا ۲ هێزی ئه‌منی و ۲ فه‌رمانبه‌ری ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان کوژران.

News Code 10080

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =