ڕاگرتنی گه‌ماڕۆکانی ئێران جارێکی درێژ کرایه‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری ئێران هاوکات له‌گه‌ڵ دووباره‌ واژۆ کردنی یاسای ڕاگرتنی گه‌ماڕۆکانی ئێران، چه‌ند گه‌ماڕۆیه‌کی له‌ دژی سیستمه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێران سه‌پاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هاوکات له‌گه‌ڵ دووباره‌ واژۆ کردنی یاسای ڕاگرتنی گه‌ماڕۆکانی ئێران، چه‌ندین گه‌ماڕۆی مووشه‌کی نوێی له‌ دژی ئێران سه‌پاند.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دیسان یاسای ڕاگرتنی گه‌ماڕۆکانی ئێرانی واژۆ کرد، دوو شارۆمه‌ندی ئێرانی و یه‌ک شارۆمه‌ندی چینی، کۆمپانیاییه‌کی ئێران و ۳ کۆمپانیای چینی به‌ هۆی پلانه‌ مووشه‌کییه‌کانی ئێرانه‌وه‌ گه‌ماڕۆ دا.

ناوی ئه‌م که‌سانه‌ به شێوه‌یه‌:

- ڕه‌حیم ئه‌حمه‌دی
- مورته‌زا فه‌راست پوور
- ڕوان ڕانلینگ (چینی)

ناوی کۆمپانیاکان:

- مه‌تین سه‌نعه‌ت نیک ئه‌ندیشان
- شانگهای گۆنگ کوان ترید
- شانگهای نۆرس بیگینز
- ئینترناشناڵ ترید شانگهای نۆرس ترێنسۆی.

News Code 10079

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =