مه‌رجی عه‌ره‌به‌کان بۆ باشتر کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل

ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکایی ڕایگه‌یاند که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ مه‌رج ئاماده‌ن تاکوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بکه‌ن و دژی ئێران بوێسته‌نه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی ئه‌مریکایی وال ئێستریت ژورنال ڕایگه‌یاند که‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس پیشنیاریان کردووه‌ گه‌ر ئیسڕائیل له‌ دروست کردنی شارۆچه‌که‌ ئیسڕائیلییه‌کان ده‌ست هه‌ڵبگرێت ئاماده‌ن په‌یوه‌ندی به‌م ڕژیمه‌وه‌ بکه‌ن و دژی ئێران بوه‌ستنه‌وه‌.

ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی دا که‌ ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ سعوودییه‌ و ئیسڕائیل دیدار ده‌کات. ترامپ یه‌که‌مین سه‌فه‌ری بۆ سعوودییه‌ ده‌بێت و دواجار ده‌چێته‌ ئیسڕائیل.

ئه‌م ڕۆژنامه‌ نووسی که‌ عه‌ره‌بستان و میرنشینه‌ عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ به‌ هۆی کاریگه‌ری ترامپه‌وه‌ پێشنیاره‌کانی ئیسڕائیلیان قبووڵ کردووه‌. له‌م پێشنیاره‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ئیسڕائیل ده‌ست له‌ دروست کردنی شارۆچکه‌ ئیسڕائیلییه‌کان هه‌ڵبگرێت وڵاتانی عه‌ره‌بیش په‌یوه‌ندی گه‌رم و گوڕی له‌گه‌ڵ دروست بکه‌ن. ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ له‌ زاری به‌رپرسێکی عه‌ره‌به‌وه‌ نووسی: ئیسڕائیل چی دیکه‌ دوژمن نییه‌، دۆستی ئێمه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ یه‌کگرتنی ئیسڕائیل و وڵاتانی عه‌ربه‌ی له‌ دژی ئێران یه‌کێکی دیکه‌ له‌ ئامانجه‌کانی ئه‌م پێشنیاره‌ی ترامپه‌. ترامپ به‌ر له‌وه‌ی سه‌فه‌ری ناوچه‌که‌ بکات له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی به‌رپرسانی عه‌ربه‌ی ناوچه‌که‌ دیداری کردووه‌ و ئاماده‌کاری کراوه‌ تاکوو به‌ ده‌ستی خاڵی له‌ ناوچه‌که‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌. 

یوال ئێشتاینیتێز، وه‌زیری وزه‌ی ئیسڕائیل له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاری زۆر باش ڕووی داوه‌ و په‌یوه‌ندی ئسیڕائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ئێسته‌ زیاترین بازه‌رگانیمان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کان هه‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕێکس ته‌یلێرسۆن ئاماژه‌ی دابوو که‌ ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی ترامپ بۆ ناوچه‌که‌ دروست کردنی هاوپه‌یمانی له‌ دژی ئێران، به‌ تایبه‌ت به‌ ته‌وه‌ری سعوودییه‌ و ئیسڕائیله‌. ئه‌گه‌رچی بڕیار وایه‌ که‌ به‌ بڕی ۱۰۰ ملیار دۆلار چه‌ک به‌ عه‌ره‌بستان بفرۆشرێت.

News Code 10078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =