ئه‌ردۆغان به‌ ده‌ستی به‌تاڵ له‌ ئه‌مریکا گه‌ڕایه‌وه‌

گاردیەن قبووڵ نەکردنی داواکاریی ئەردۆغان سەبارەت بە کوردەکانی سووریای لە لایەن ترامپەوە بەشێک لە گەڵاڵەی هاوبەشی ئەمریکا و ڕووسیا زانی و لە بڕێ هاوکاریی هاوبەشی تری نێوان مسکۆ و واشنتۆن لە ئاستی جیهان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ڕۆژنامەی ئینگلیزی گاردیەن لە وتارێکدا بە ئاماژە بە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە گەڵ دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی نووسی: قبووڵ نەکردنی داواکارییەکان سەبارەت بە کوردەکانی سووریا بەشێک لە گەڵاڵەی ئەمریکا و ڕووسیا بەرانبەر هەڕەشە بەرچاوەکانە.

ئەو ڕۆژنامەیە نووسی: سەرۆک کۆماری تورکیا پاش دیدار لە گەڵ دۆناڵد ترامپ لە کۆشکی سپی ڕواڵەتێکی بوێرانەی لە خۆ نیشان دا و هیچ نیشانەیەک لە ئەوەی کە ناوبراو دەستی خاڵی لە ئەو دیدارە گەڕاوەتەوە نەبینرا.

ئەو ڕۆژنامەیە لە درێژەدا دەنووسێت ئەردۆغان بۆ ئاکام نەگرتن لە ئەو دیدارە دەتوانێت بڕێ کەسی دیکە لەوانە پووتین بە تاوانبار بزانێت.

لە ئەو وتارەدا هاتووە ترامپ لە شڵەژاوی و خراپ بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە تورکیا لە ساڵی ڕابردوودا چاوپۆشی کرد و باسێکی نەهێنایە ئاراوە و بەس دەس خۆشیی کرد لە تورکیا و جەختی کرد لە سەر باشتر بوونی پێوەندی و درێژەی فرۆشتنی چەک بە ئەو وڵاتە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لە حاڵێکدا ئەردۆغان داوای ڕاگرتنی هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریای دەکرد، ترامپ ئەو داواکارییەی ڕەت کردەوە و تەنانەت هەڕەشەکانی تورکیا لە سەر ئەوەی کە ئەگەری هەیە بنکەی سەربازی ئیجێرلیک دابخات، کاریگەریی نەکرد.

هەروەها لە درێژەی ئەو بابەتەدا هاتووە کە ترامپ داواکاریی ئەردۆغان بۆ ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵلا گولەنیشی هەر نەبیست و تەنیا وترا کە ئەو پرسە لێک دەدرێتەوە.

نووسەر لە دریژەدا هۆکاری دەستی خاڵی گەڕانەوەی ئەردۆغان لە دیدار لە گەڵ ترامپی پێوەند دایەوە بە قسەکانی ڕۆژی ڕابردووی پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەکین و نووسی: ئەردۆغان خۆیی بەرانبەر بە هەڵوێستی هاوبەشی ئەمریکا و ڕووسیا لە سەر کوردەکانی سووریا بینیەوە.

دەوترێت پووتین ڕۆژێک پێش لە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی تورکیا لە هاوکاریی ڕووسەکان لە گەڵ کوردەکانی سووریا جەختی کردبوو لە سەر هاوکاری کردن لە گەڵ کوردی سووریا.

ئەو ڕۆژنامەیە دەنووسێت هەڵوێستی هاوبەشی ڕووسیا و ئەمریکا لە پرسی کوردەکانی سووریا لە دیداری هەفتەی ڕابردووی سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ڕووسیا و تەیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتۆن بڕیاری لە سەر دراوە.

نووسەر لە سەر ئەو باوەڕەیە سەفەری هەفتەی داهاتووی دۆناڵد ترامپ بۆ ئیسراییل و عەرەبستانی سعوودی و دیدار نەکردن لە تورکیا وەکوو هاوپەیمانی سەرەکیی خۆی لە ناوچەکە نیشان لە پلەی گرنگایەتی ئەردۆغان لە ئەو زنجیرەیە.

نووسەری ئەم وتارە سەبارەت بە درێژەی هاوکارییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا دەنووسێت کە ترامپ سەبارەت بە ناتۆ بەڵێنی داوەتە ڕووسیا و بڕیارە دۆناڵد ترامپ لە دیداری خۆی لە بڕۆکسێل چەندین وڵاتی ئەورووپی لە ئەو پرسە ئاگادار بکاتەوە و راوێژی لە سەر بکەن. هەروەها بە ڕای نووسەر هەڵوێستی ڕووسیا و ئەمریکا لە سەر پرسی کۆریای باکوور زۆر نێزیک بە یەکە.

هەروەها نووسەر لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئامانجی سەفەری دۆناڵد ترامپ بۆ ئیسراییل و عەرەبستانی سعوودی کردنە ئامانجی ئێران هەم لە ڕێگای سەربازی و هەم ڕێگای نەوتەوەیە.

بە بڕوای ئەم نووسەرە دۆناڵد ترامپ پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران، گوشار دەخاتە سەر ڕووسیا بۆ کەم کردنەوەی پاڵپشتییەکانی لە ئێران.

News Code 10077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =