داعشییه‌کان له‌ ڕۆژئاوای موسڵ هەڵدێن

هێزه‌کانی عێراق چه‌ندین سه‌رکه‌وتنی باشیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ داعشییه‌کان له‌ حاڵی هه‌ڵاتدان له‌ ڕۆژئاوای موسڵ.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، ڕائید شاکر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی عێراق وتی: هێزه‌کانی عیراق ئاڵای عێراقیان به‌ سه‌ر مزگه‌وتی مۆفتی و ئێزگه‌ی کاره‌بای شه‌قامی ۱۷ی جولای به‌رز کرده‌وه‌.

ئه‌و زیادی کرد: فڕۆکه‌ بی فڕۆکه‌وانه‌کان کاروانێک له‌ ئۆتۆمبیله‌کانی داعشیان له‌ شه‌قامی ئێقتسادین کردووه‌ته‌ ئامانج و به‌ ته‌واوی ته‌فروتوونا کراون.

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی عێراق جه‌ختی کرد: هێزه‌کانی پۆلیس له‌ بابی توب، بابی جه‌دید و فاڕوق به‌ چه‌کی قورس و نێوان بڕ له‌ حاڵی لێدانی خه‌ستی پاشماوه‌کانی تیرۆریسته‌کانی داعشن له‌ ده‌ورووبه‌ری مزگه‌وتی نووری.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی جاده‌ی ته‌ل قه‌سه‌ب به‌ره‌و قیروان له‌ ڕۆژئاوای موسڵیان بڕیوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ زیادی کرد: ئه‌م جاده‌ بۆ په‌یه‌وه‌ندی نێوان داعش و باکووری قیروان به‌ کار ده‌هات و لێره‌وه‌ پێدوایستی به‌ ده‌ستی داعش ده‌گه‌یشت.

News Code 10075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =