تورکیا و بریتانیا هاوکاری ناڤۆکی دەکەن

کۆمپانیای تەکنیکی نەژیارڤانی ڕۆلز ڕۆیسی بریتانیا لە گەڵ تورکیا لە بواری بەرهەمهێنانی چەک وچۆڵی سەربازی و ناڤۆکییەوە هاوکاری دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕییەت دەیلی، کۆمپانیای گەورەی تەکنیکی نەژیارڤانی ڕۆڵز ڕۆیسی بریتانیا ئەیەوێت چالاکییەکانی خۆی لە تورکیا لە سەر هاوکارییە سەربازیەکان لە بەرهەمهێنانی بەرهەمە بەرگرییەکان و هاوکاری لە بواری وزەی ناڤۆکی لە سەر بیری گواستنەوەی تەکنۆلۆژیا داناوە.

پاتریک ڕگیس بەرپرسی ناوچەیی کۆمپانیای ناوبراو لە تورکیا و ئاسیای ناوەڕاست وتی ئێستا بەرهەمهێنانی شەڕکەری پێشکەوتووی TF-X ی تورکیاوەبەرایەتی هەیە بۆ کۆمپانیاکەمان و لە داهاتوودا راکتۆری ناڤۆکی بچووکیش لە بەرنامەمان دایە.

ئەو کۆمپانیایە ئێستا لە بوارەکانی بەرهەمهێنانی جیهازاتی گەردوونیی ناسەربازی، پیشە دەریاییەکان، ناڤۆکی و کارەبا لە تورکیا چالاکیی هەیە.

ناوبراو هاوکاریی کۆمپانیاکەی لە گەڵ تورکیای لە سەر بیری یاریی براوە – براوە داناوە و وتی: ئەوە پلەیەکە بۆ تورکیا تا لە بڕێ بواری گرنگەوە توانایی دەست بخات.

News Code 10074

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =