ئێسک و پڕووسکی ماری باڵدار دۆزرایەوە

لێکۆڵەران ئێسک و پڕووسکێکیان لە مارێکی باڵدار دۆزیوەتەوە کە ٥ ملیۆن ساڵ پێش لە سەر زەوی ژیاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەرانی زانکۆی ویلایەتی تێنسی ئێسک و پڕووسکێکی نوێیان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو ویلایەتە دۆزیوەتەوە. ئێسک و پڕووسکە دۆزراوەکە بەرزاییگەلێک وەکوو باڵی نێزیک بە بڕبڕەی پشتی هەیە.

ئەو مارە کە Zilantophis schuberti ناویەتی لە سەردەمی گۆڕانی ئاو و هەوا ژیاوە. لێکۆڵەران لە سەر ئەو باوەڕەن بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر شوێنی دۆزینەوەی ئێسک و پڕووسکەکە کاردانەوەی ئاژەڵەکانی ئەمڕۆیی بەرانبەر بە گۆڕانی ئاو و هەوا لە داهاتوو پێش بینی دەکەن.

بە کورتی مارەکە بە قەد ئەنگوستی ئاماژە بووە و ئەگەری هەیە کە لە نێوان گەڵا و پاشماوەی گیاکانی تردا ژیانی کردووە.

لێکۆڵەرانی زانکۆی تێنسی وا بۆی دەچن ئەو دایناسۆرە نێزیک بە ٥ ملیۆن ساڵ پێش لە سەر زەوی ژیابێت.

News Code 10072

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =