ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ سنووری سووریا و ئوردۆن

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی ڕه‌کبان له‌ سه‌ر سنووری سووریا و ئوردۆن ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌هێز ڕووی داوه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له‌ که‌مپی ئاواره‌کانی ڕه‌کبان له‌ سه‌ر سنووری سووریا و ئوردۆن ڕووی دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ڕووداوه‌ به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژ کراوه‌ ڕووی دا.

تاکوو ئێسته‌ هیچ ڕاپۆرتێک له‌ کوژراو برینداره‌کانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ بڵا نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی دیکه‌ش له‌ که‌مپی ڕه‌کبان له‌ باشووری سووریا و له‌ سه‌ر سنووری ئوردۆن ته‌قیه‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ که‌مپی ڕه‌کبان پێشتر چه‌ندین جار هێرش کرابووه‌ سه‌ری و گرووپی تیرۆریستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرتبوو.

News Code 10070

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =