کوژرانی ۵ که‌س به‌ هۆی ته‌قه‌ کردن له‌ سه‌ڵماس

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ به‌ هۆی ڕووداوێکی ته‌قه‌ کردنه‌وه‌ ۵ که‌س کوژران و ۳ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی فه‌رمانده‌یی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌ ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ به‌ هۆی ڕووداوێکی ته‌قه‌ کردنه‌وه‌ ۵ که‌س کوژران و ۳ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م ته‌قه‌ کردنه‌ به‌ هۆی کێشه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییه‌وه‌ بووه‌ که‌ که‌سێک به‌ ناوی (ح. الف) که‌ زاوای به‌نامه‌ڵه‌ی (م. الف) بووه‌، بنه‌ماڵه‌ی خه‌زووره‌ی خۆیی به‌ر ته‌قه‌ و ده‌ستڕێژی گوله‌ داوه‌. ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ناکۆکی نێو بنه‌ماڵه‌که‌یان بووه‌. که‌سه‌ تاوانباره‌که‌ ئه‌و له‌ ئێستادا هه‌ڵاتووه.

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا هاتووه‌ که‌ به‌ هۆی ئه‌م ڕووداوه‌ ۵ که‌س کوژراون و ۳ که‌سی دیکه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار بوون و پۆلیسی پارێزگاکه‌ له‌ دوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌یه‌.

به‌داخه‌وه‌ له‌م ڕووداوه‌دا کۆرپه‌یه‌کی دوو مانگان له‌ لای ئه‌ژنۆ و کچێکی ۸ ساڵان له‌ لای سینه‌وه‌ بریندار بوون.

News Code 10065

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =