هه‌نگاوه‌کانی ئه‌ردۆغان کوردی تورکیا ڕاده‌په‌ڕێنێ

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی گوله‌ن هۆشداریی دا که‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان‌ ره‌نگه‌ كوردانی ئه‌و وڵاته‌ روو له‌ توندوتیژی بكه‌ن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ واشنتۆن پۆست ، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن داوای له‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا کردووه‌ که‌ له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا فشار بخاته‌ سه‌ری تا وه‌كوو توركیا بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر رێگای دیموكراسی.

گوله‌ن كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ داواكراوه‌ به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی رابردوو لە توركیا، رایگه‌یاند‌: له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه‌ له‌ هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ ژیانی زیاتر له‌ ۳۰۰ هه‌زار كه‌سیان خستووەته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و به‌هه‌زاران كه‌سیشیان ده‌ستگیركردووه‌.

هه‌روه‌ها گوله‌ن له‌و وتاره‌یدا نووسیوویه‌تی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی به‌توندی ئیدانه‌ی كوده‌تاكه‌ی كردووه‌ و ره‌تیشیكردووەته‌وه‌ په‌یوه‌ندیان به‌و هه‌وڵانە‌ هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغان چه‌ندین تۆمه‌تی نادروستی ئاراسته‌ی ئه‌و و گرووپه‌كه‌ی كردووه‌.

گوله‌ن دەشڵێت: به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌ردۆغان‌ ره‌نگه‌ كوردانی ئه‌و وڵاته‌ روو له‌ توندوتیژی بكه‌ن و ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ ئاسایشی توركیا مه‌ترسیداره‌ به‌ڵكوو بۆ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش مه‌ترسیداره‌.

News Code 10063

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =