ئێران کۆریدرۆێکی نوێ له‌ سووریا و عێراق ده‌کاته‌وه‌

ڕۆژنامه‌ی بریتانی گاردیه‌ن پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ ئێران له‌ هه‌وڵی دروست کردنی کۆریدۆرێکی نوێ له‌ نێوان سووریا و عێراق دایه‌ تاکوو به‌ر به‌ پێشڕه‌وی ئه‌مریکا له‌ سووریا بگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ گاردیه‌ن، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ پاگه‌نده‌ی کرد که‌ به‌ هۆی ئاماده‌ بوونی زیاتری هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا تاران و به‌غدا ڕێگه‌ی خۆیان بۆ گه‌یشتن به‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست گۆڕیوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گاردیه‌ن سه‌باره‌ت به‌ کۆریدۆری نوێی ئێران نووسی: ئه‌م پلانه‌ نوێیه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ردار قاسم سلێمانی و هادی عامریه‌وه‌ داڕێژراوه‌.

ئه‌م کۆریدۆره‌ نوێیه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پێشنیار کراوه‌ ۱۴۰ کیلۆمه‌تر به‌ره‌و باشووری سووریا ڕێگه‌ی خۆی گۆڕیوه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت که‌ ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا بنکه‌ی سه‌ربازیی دروست نه‌کات.

گاردیه‌ن هه‌روه‌ها نه‌خشه‌یه‌کی له‌ کۆریدۆره‌ نوێکه‌ بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و پاگه‌نده‌ی کردووه‌ که‌ ئێران چه‌ندین ساڵه‌ له‌ دوای دروست کرانی وه‌ها پڵانێک بووه‌، به‌ڵام پێش بینی ئه‌وه‌ی نه‌کردبوو که‌ شه‌ڕی سووریا ئامانجه‌کانی تووشی ئاسته‌نگ بکات.

News Code 10062

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =