لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا پێکدێت

کاناڵی ئه‌لمه‌یادین ڕایگه‌یاند که‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریا ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ ده‌بێت لێژنه‌یه‌ک بۆ نووسینی یاسانی نوێ سووریا پێکبێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ئه‌لمه‌یادین له‌ ژنێڤه‌وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ستێفان دی میستۆرا له‌ یه‌که‌مین ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتی سووریا ئاماژه‌ی ده‌اوه‌ که‌ ده‌بێت لێژنه‌یه‌کی پسپۆڕ بۆ نووسینه‌وه‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی سووریا پێکبێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گنادی گاتیلۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا که‌ له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ئاماده‌ بووه‌ له‌م پێشنیاره‌ پێشوازی کرد و جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مه‌ نابێته‌ هۆی چاوپۆشی کردن به‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی دیکه‌ی سووریادا.

شایانی باسه‌ که‌ دانوستانه‌کانی ئاشتی سووریا له‌ ژێنڤی نه‌مسا دوێنی به‌ به‌شداری لایه‌نه‌ سوورییه‌کان و نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی به‌ کار کرد.

ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌ به‌ر له‌ ئێستا خولێکی دیکه‌ی دانوستان له‌ ئاستانه‌ سه‌باره‌ت به‌ سووریا له‌ نێوان سێ وڵاتی ڕووسیا، ئێران و تورکیا به‌ڕێوه‌ چوو که‌ تێیدا دروست کردنی ناوچه‌ی که‌م ناکۆک واژۆ کراوه‌.

News Code 10060

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =