هه‌رگیز چالاکی کوردی سووریا و په‌یه‌ده‌ قبووڵ ناکه‌ین

هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌، هه‌ر دوو سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاتانه‌ دیداریان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رز بوونه‌وه‌ی ناۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریا، دۆناڵد ترامپ دوێنێ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دیداری کرد.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌م دیداره‌دا، ڕه‌خنه‌ی له‌ پڕچه‌ک کردنی کوردی سووریا له‌ لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ نه‌گرت و جه‌ختی کرد که‌ په‌یوه‌ندی زۆر باش له‌ نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌یه‌، به‌ڵام تورکیا گرووپه‌ کوردییه‌کانی سووریا قبوڵ ناکات.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: له‌م دیداره‌دا وه‌رگێڕانێکی مێژووی ڕوویداوه‌ و زۆر دڵخۆشم به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.

وتیشی: ئێمه‌ له‌ داهاتوودا ڕێگه‌ به‌ چالاکی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان ناده‌ین. ئێمه‌ هه‌رگیز چالاکی کوردی سووریا و په‌یه‌ده‌ قبووڵ ناکه‌ین.

ترامپیش له‌مباره‌وه‌ وتی: ئێسته‌ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵات زۆر باشه‌ و باشتریش ده‌بێت و له‌ ناتۆشدا په‌ره‌ به‌ هاوکارییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ده‌ده‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن سه‌باره‌ت به‌ کوردی سووریا، ئه‌مریکا کوردی سووریای پڕچه‌ک کردووه‌، به‌ڵام ئه‌رۆدغان خۆی له‌ نه‌قد کردنی تووندی ئه‌مریکا له‌م دیداره‌دا به‌ دوور گرت.

هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ ئێستادا به‌ره‌و ڕه‌قه‌ له‌ حاڵی پێشڕه‌وین و قۆناغی چواره‌می ئازاد کردنی پایته‌ختی گرووپه‌تی تیرۆریستی داعش ده‌ستی پێ کردووه‌.

News Code 10059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =