جەهانگیری لە ڕکابەری هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی کشایەوە

ئێسحاق جەهانگیری، بەربژاری خولی دوازدەیەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران لە بەرژەوەندی حەسەن ڕۆحانی دەستی لە درێژەدان بەم ڕکابەریە هەڵگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێسحاق جەهانگیری پاس نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە وتەدانێکیدا لە شیراز، وێڕای ڕاگەیاندنی کشانەوەی خۆی لە ڕکابەریی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی داوای لە هەمووان کرد دەنگ بە ڕۆحانی بدەن.

 جەهانگیری بە وتنی ئەوەی کە لەگەڵ ئێوە دەنگ بە ڕۆحانی دەدەین، وتی: داوا لە هەموو ڕێفۆرم خوازان و میانەڕەوەکان دەکەم دەنگ بدەن بە ڕۆحانی.

وتیشی: من لە سەر پێداگری و بانگهێشتی گەورەکانی وەک سەید محەمەد خاتەمی هاتووەمەتە مەیدان و لە سەرەتاوە ڕامگەیاند کە تەواوکاری ڕۆحانیم.

News Code 10055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =