داعش لە چەکی پێ نەماوە/ لە سەدا ٩٠ ی موسڵ ئازاد کراوە

سەرچاوە عێراقییەکان بە ئاماژە بە گەمارۆی توندی داعشییەکان لە ڕۆژاوای موسڵ لە ئازاد بوونی سەدا نەوەدی لای ڕاستی ئەم شارە لە دەستی تەکفیرییەکان هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕادیۆ سەوا، یەحیا زوبەیدی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە عێراق ڕایگەیاند: داعش لە ڕۆژاوای موسڵ گەمارۆ دراوە و لە باری چەکیشەوە زۆر کەمی هێناوە.

لە لایەکی تریشەوە سەرچاوەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش ڕایانگەیاند کە داعشیەکان لە ڕۆژاوای موسڵ جگە لە خۆ بەدەستەوە دان و مەرگ ڕێگایەکی تریان نیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوە عێراقییەکان راپۆرتیان دا کە هێزەکانی ئەو وڵاتە نیزیک بە لە سەدا ٩٠ ی ڕۆژاوای موسڵیان ئازاد کردووە و بەس ماوەتە سەر چەند گەڕەک کە نیزیک بە ١٢ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەو سەرچاوە بەیانی کرد کە داعش لە ناوچەی موسڵی کۆن و گەڕەکە باکووریەکانی بوونیان هەیە.

News Code 10054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =