حەشیمەتی بێکارانی تورکیا گه‌یشته‌ ۴ ملیۆن کەس

بە پێی ئاماری بڵاو کراو لە لایەن ئیدارەی ئاماری تورکیاوە، ڕێژەی بێکاری ئەو وڵاتە لە مانگی فێڤریە بە گەیشتن بە ١٢.٦ لەسەد، باس لە بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاران تا ئاستی ٤ ملیۆن کەس دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەنادۆڵو ، زانیارییە فەرمییە بڵاو کراوەکان لە لایەن ڕێکخراوی ئاماری تورکیاوە نیشانی دەدات کە ڕێژەی بێکاری لە ئەو وڵاتە لە مانگی فێڤرییە لە چاو ساڵی ڕابردوو ١.٧ لە سەد بەرز بووەتەوە.

ئاماری بڵاو کراو باس لەوە دەکات کە ڕەوتی بێکاری تورکیا لە چاو مانگی پێشووی واتا ژانڤیە کە ١٣ لە سەد تۆمار کرابوو و وەکوو بەرزترین ڕێژەی ئەمساڵ ناوی لێدەبرێت.

کۆی ئەوانەی کە کاریان هەبووە لە تورکیا لە مانگی فێڤریە نێزیک بە ٢٧ ملیۆن کەس ڕاگەیێندراوە.

News Code 10053

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =