دوو هەندباڵیستی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کران

شاهۆ و کامەران نوسرەتی دوو برای هەندباڵیستی سنەیی بە مەبەستی بەشادری لە کێبڕکێیە پاڵەوانییەکانی ئاسیا و هەڵبژاردی جیهانی بانگهێشتی ئوردووی نەتەوەیی هەندباڵی گەورەساڵانی ئێران کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکەمین ئوردووی هەڵبژاردەی هەندباڵی گەورەساڵانی وڵات بە بەشداریی باشترین وەرزشوانەکانی سەرتانسەری ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ ی گوڵان دەست پێدەکات.

شاهۆ نوسرەتی هەندباڵیستی سنەیی لە یارییەکانیی ئاسیایی ئینچئۆن بەشداریی هەبوو و لە سەرماوەزی ٩٤ یش لە کێبڕکێیەکانی هەندباڵی پاڵەوانیی ئاسیا و وەدەست هێنانی بەشی ئۆلەمپیکی ڕیۆ لە قەتەر بەشداریی کرد .

کامەران نوسرەتییش لە کێبڕکییە جۆراوجۆرەکانی ئاسیایی، نێودەوڵەتی و ناوخۆیی بەشداریی هەبووە و لە خولی نایابی ساڵی ٩٥یش نازناوی ئاغای گۆڵ و باشترین یاریزانی وەرگرت.

News Code 10050

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =