سەرکردەی نوێی داعش لە ئەفغانستان دیاری کرا

پاش کوژرانی دووهەمین سەرکردەی داعش لە ئەفغانستان، جێگرەوەی بۆ دانرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەتڵەس، ٣ هەفتە پاش کوژرانی عەبدولحەسیب لوگری دووهەمین سەرکردەی داعش لە ئەفغانستان کە خۆیی وەکوو والی ویلایەتی خۆراسانی ئەو وڵاتە دەناساند، کەسێک بە ناوی ئەرهابی وەکوو جێگرەوەی ئەو خۆی ناساند.

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتی: کەسێک بە ناوی ئەرهابی، برای حافز سەعید سەرکردی پێشووی داعش لە ویلایەتی خۆراسان، خۆیی وەکوو سەرکردەی نوێی ئەو گرووپە لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەرهابی لەم دواییانەدا بە ١٠٠ هێزی نوێ وچەکی بچووک و قورس لە ناوچەی ئورکوزی ئیجێنسیی پاکستانەوە هاتووەتە ناو ئەفغانستان.

شیاوی باسە کە حافز سەعید یەکەم سەرکردەی داعش ساڵی ڕابردوو و عەبدولحسێن لوگری دووهەم سەرکردەی داعش سێ هەفتە پێش لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە بیانییەکاندا کوژران.

News Code 10049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =