تورکیا له‌ شاری باب دوو بنکه‌ی سه‌ربازی دروست ده‌کات

ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا ده‌یه‌وێت که‌ له‌ به‌رزاییه‌ ستراتیژییه‌کانی نزیک شاری بابی سووریا دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی دروست بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ده‌یلی سه‌باح، وه‌یسی کایناک، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ وڵاته‌که‌ی له‌ حاڵی دروست کردنی دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی له‌ نزیک شاری باب له‌ باکووری سووریایه‌.

کایناک وتی: ئێمه‌ ئێسته‌ بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی به‌هێزمان له‌ چۆپان به‌ی هه‌یه‌. ئه‌رکانی گشتی سوپای تورکیا بڕیاری داوه‌ که‌ دوو بنکه‌ی سه‌ربازیی دیکه‌ له‌ به‌رزاییه‌ ستراتیژییه‌کانی شاری باب له‌ باکووری سووریا دروست بکات.

کایناک زیادی کرد: هه‌روه‌ها له‌ ناو شاری باب ژاندارمه‌یه‌کمان دروست کردووه‌. ئامانج له‌م بنکه‌ سه‌ربازیانه‌ ڕاهێنانی خه‌ڵکی ئه‌م ناواچانه‌یه‌ بۆ به‌رگری کردن له‌ خۆیان، تاکو پۆلیس و هێزی سه‌ربازیان هه‌بێت.

شایانی باسه‌ که‌ سوپای تورکیا به‌ هاوکاری دژبه‌ره‌کانی سووریا به‌شێکی زۆر له‌ باکووری سووریای داگیر کردووه‌، ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه‌ و ده‌میشق دژایه‌تی خۆیی بۆ ئه‌م کاره‌ ڕاگه‌یاندووه‌ و به‌ داگیرکاری خاکی وڵاته‌که‌ی وه‌سفی کردووه‌.

News Code 10046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =