شاره‌ کوردنشینەکانی ئێران نابێت بێکاری تێدا بێت

نوێنه‌ری ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌ پارێزگای کوردستان جه‌ختی کرد که‌ دوای سه‌فه‌ری ئایه‌توڵا خامنه‌یی بۆ کوردستان، ڕوانینی ئه‌منیه‌تی له‌سەر کوردستان لاچووه‌ و سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کان له‌م پارێزگایه‌ ده‌ستی پێ کردووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئایه‌توڵا سه‌ید محه‌مه‌د حسینی شاهرودی وتی: له‌ دوای سه‌فه‌ری ڕێبه‌ری بۆ کوردستان زیاد له‌ ۸۰۰ ملیارد تمه‌ن بودجه‌ سه‌رفی کاری ژێرخانی پارێزگاکه‌ کراوه‌ و تاکوو ئێسته‌ بودجه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌م پارێزگایه‌ ۴ به‌رانبه‌ر بووه‌ته‌وه‌. ئه‌م بودجانه‌ش زیاتر له‌ به‌شی کشت و کاڵی و ئاو و گاز و که‌رتی گه‌شتیاری پارێزگاکه‌ خەرج کراوه‌.

ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها ناوه‌ندی لێکدانه‌وه‌ی ئیمام شافعی (د.خ) دروست کراوه‌ که‌ یه‌کێک له‌ ئامانجه‌ باشه‌کانی نزیک کردنه‌وه‌ی سوننه‌ و شیعه‌ له‌ یه‌کتره‌ تاکوو پێکه‌وه‌ ژیانێکی باشترمان هه‌بێت. ئه‌م په‌ره‌دانه‌ به‌ کوردستان دێژه‌ی هه‌یه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت، بڕیاریش وایه‌ که‌ گه‌ڵایه‌که‌ی گشتی بۆ بووژانه‌وه‌ گۆلی زرێبار به‌رهه‌م بێت و که‌رتی گه‌شتیاری مه‌ریوان سه‌رمایه‌دانه‌ری زیاتری تێدا بکرێت.

شاهرودی له‌ درێژه‌دا سه‌باره‌ت به‌ هه‌لی کار وتی: ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ چه‌ندین ڕووه‌وه‌ لێهاتوویی و سامانی باشی هه‌یه‌ و نابێت یه‌ک که‌سیش له‌ شاره‌ کوردنشینەکان بێکار بن.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وتی: به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان عیباده‌ته‌ و نزیک بوونه‌وه‌یه‌ له‌ خودای گه‌وره‌ و هه‌موومان ده‌بێت به‌شداری تێدا بکه‌ین. سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌کان ئێمه‌ هه‌موومان یه‌کگرتووین و ئه‌م نیشتمانه‌مان خۆش ده‌وێت و پێکه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئاوه‌دانی بکه‌ینه‌وه‌.

News Code 10043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =