هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ۳۰ که‌سی له‌ بوکه‌ماڵی سووریا کوشت

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ جه‌نایه‌تتێکی نوێ له‌ شاری بوکه‌ماڵی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ۳۰ که‌سی سڤیلیان به‌ بۆردمان کردن کوشت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌هد، جه‌نایه‌ته‌کانی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ ناو دژه‌ داعش به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریکا له‌ سووریا به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا شاری بوکه‌ماڵ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و له‌ سه‌ر سنووره‌کانی عێراقیان کرده‌ ئامانج.

به‌ هۆی ئه‌م هێرشانه‌وه‌، ۳۰ که‌سی سڤیل کوژراون و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌، چاودێڕی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگه‌یاند که‌ هێرشه‌که‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا زیاتر ئه‌و ناوچانه‌ی کردووه‌ته‌ ئامانج که‌ خه‌ڵکی تێدا نیشته‌جێیه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕۆژی پێشووش هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا به‌ ده‌یان که‌سی سڤیلی سووری له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ کوشتبوو.

News Code 10040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =