ئه‌مریکا ئاماده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیایه‌

وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاشتی له‌ سووریا، ئه‌مریکا به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیایه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، شۆن سپایسێر، وته‌بێژی کۆشكی سپی ڕۆژی دووشه‌مه‌ له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند که‌ به‌ مه‌به‌ستی دابین کردنی ئاشتی له‌ سووریا، ئه‌مریکا به‌رده‌وام ئاماده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێران و ڕووسیایه‌.

سپایسێر وتی: ئه‌مریکا به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتی له‌ قه‌یرانی سووریا، هه‌م ئاماده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ ڕووسیایه‌، هه‌م ئێران.

ئه‌و دیسان پاگه‌نده‌ی کرد: ئێران و ڕووسیا ده‌بێت دان به‌ جه‌نایه‌ته‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د بنێن و له‌ کاریگه‌ری خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه‌ که‌ڵک ببه‌ن.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ چواره‌مین خولی دانوستانه‌کان بۆ دابین کردنی ئاگربڕی سووریا که‌ له‌ ئاستانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، وڵاتانی به‌شدار بوو بڕیاریان دا تاکوو چه‌ند ناوچه‌یه‌کی که‌م ناکۆک له‌ سووریا دروست بکرێت.

دوای ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌، سێرگئی لاورۆف سه‌ردانی کۆشکی سپی کرد و له‌ دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سووریا گفتوگۆیان کرد. له‌م دیداره‌دا ترامپ داوای کردووه‌ که‌ ڕووسیا له‌ کاریگه‌ری خۆی به‌ سه‌ر سووریا که‌ڵک ببات و ده‌میشق ناچار بکات تاکوو مل به‌ ئاگربڕێکی درێژخایه‌ن بدات.

News Code 10038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =