توێژینگه‌ی کوردستان ناسی له‌ سنه‌ کرایه‌وه‌

له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا و به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسان و به‌شداریی خوێندکاران و چالاکانی بواری ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ، ئاستی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌یی کوردستان ناسی زانکۆ کوردستان بۆ توێژینگه‌ی کوردستان ناسی به‌رزکرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، ئێواره‌ی دووشه‌مه‌ ۲۵ی گوڵان له‌ ڕێوڕه‌سمێکدا، به‌ ئاماده‌بوونی مامۆستایان، چالاکانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و کۆمه‌لایه‌تی توێژینگه‌ی کوردستان ناسی له‌ سنه‌ کرایه‌وه‌.

 له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا فه‌ردین ئه‌خلاقیان، سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان وتی: به‌شی زمان و وێژه‌ی کوردی و توێژینگه‌ی کوردستان ناسی له‌ پێناو خزمه‌ت گه‌یاندنی زانستی به‌ خه‌ڵکی کوردستان کراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئۆمید قادرزاده‌ سه‌رۆکی توێژینگه‌ی کوردستان ناسی زانکۆ کوردستان، ڕایگه‌یاند: توێژینگه‌ی کوردستان ناسی به‌ هه‌وڵی ۱۶ ساڵه‌ و ماندوویی نه‌ناسانه‌ی مامۆستایان و چالاکانی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی کوردستا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌م قۆناغه و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ په‌ره‌ی زیاتریش ده‌سێنێت‌.

قادر زاده‌ زیادی کرد: له‌ ماوه‌ی چالاکی ئه‌م ناوه‌نده‌دا ۳۲ کتێب له‌ چاپ دراوه‌، ده‌یان کۆنفڕانس و یادکردنه‌وه‌ و کۆڕ و کۆڕبه‌ند گیراوه‌.

 هیواشی خواست که‌ ئه‌م توێژینگه‌ به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی چالاکانی بواره‌ جیاوازه‌کان بتوانێت ڕۆڵی باشی له‌ گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردی بگێرێت و خزمه‌تی مانا به‌ مێژوو، فه‌رهه‌نگ، ئابوور، سیاسه‌ت و ئه‌ده‌بی کوردستان بکات.

 لای خۆشیه‌وه‌ قوتبه‌دین سادقی، توێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ری شانۆ له‌ لێدوانێکدا وتی: کردنه‌وه‌ی ئه‌م توێژینگه‌ هه‌نگاوێکی یه‌کجار گه‌وره‌یه‌ و ده‌توانێ کاریگه‌ریی بێت له‌سه‌ه‌ر کۆکردنه‌وه‌، پاراستن و لێکدانه‌وه‌ی مێژوو، فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و ئوستووره‌ی کوردی.

داواشی کرد که‌ توێژینه‌وه‌ی  و چالاکوانانی کورد سه‌باره‌ت به‌ ڕابردووی کۆمه‌ڵگای کوردی به‌دوور له‌ هه‌ست و ده‌مارگیری عه‌شیره‌یی و مه‌رامی سیاسی بێت و ڕاستییه‌کان بۆ به‌ره‌ی داهاتوو تۆمار بکه‌ن.

له‌ به‌شێکی تری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا محه‌مه‌د عه‌لی سوڵتانی، توێژه‌ری کرماشانی وتی: ئه‌مه‌ توێژینگه‌ی دایکه‌ بۆ هه‌موو کورده‌کانی جیهان چونکوو نموونه‌ی ئه‌م توێژینگه‌ به‌م ئاسته‌ به‌رزه‌ زانستیه‌ له‌ وڵاتانی دیکه‌دا نییه‌.

 له‌ کۆتاییشدا کتێبه‌کانی "په ندی پیران و فه رمووده ی ژیران، زه ردی ده م که ل، تاڤگەی ئەوین، ئاسنگەری و مسگەری" ڕوونوێنی کران و خه‌ڵات به‌ چه‌ند چالاکێک درا.

News Code 10035

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =