ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کانی بنده‌ستی داعش

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش ئازاد بووه‌، قسه‌ی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وتی: ئامانجی ئێمه‌ دوای ئازادی ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی داعش دابین کردنی ئاسانکاری بۆ دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: ئامانجی سه‌ره‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق دابین کردنی ئاو و کاره‌با و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌یه‌ که‌ ئازاد بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق زیاتر له‌ هه‌زار که‌سیان له‌ گوندی مه‌بهل له‌ باشووری قیروان له‌ ژێر ده‌ستی داعش ڕزگار کرد. هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌رده‌وامن له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ موسڵ و ده‌ورووبه‌ری شاره‌که‌.

شایانی باسه‌ که‌ هیزه‌کانی عێراق له‌ ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی پارێزگای نه‌ینه‌وایان ده‌ست پێ کرد، تاکوو ئێسته‌ ۹۰ له‌ سه‌دی ئه‌م پارێزگایه‌ ئازاد کراوه‌ و ئازاد بوونی موسڵ له‌ قۆناغی کۆتایی دایه‌. یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی خاو بوونه‌وه‌ی پێشڕه‌وی هێزه‌ عێراقییه‌کان بوونی که‌سانی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی داعشه‌.

News Code 10034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =