وه‌رزش وانێکی کورد ڕیکۆردێکی جیهانی شکاند

 سه‌ید ڕاشد حسه‌ینی، وه‌رزشوانێکی سنه‌یی له‌ کارێکی بێ وێنه‌دا، بۆ ماوه‌ی ۱۰ کاتژمێر ده‌مبڵی کێشی ۵ کیلۆیی لێدا و ڕیکۆردی جیهانی شکاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بۆ یه‌که‌م جار وه‌رزشوانێکی کورد ریکۆردێکی جیهانی پاڵه‌وانی کێش لێدانی شکاند.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئه‌م وه‌رزشوانه‌ کورده‌ دوای سێجار هه‌وڵ دان توانی ڕیکوردی جیهانی بشکێنێت. سه‌ید ڕاشد حسه‌ینی توانی بۆ ماوه‌ی ۱۰ کاتژمێر زیاتر له‌ ۲۲۸۰۰ جار ده‌مبڵێک به‌ کێشی ۵ کیلۆ لێبدات و ڕیکۆردی جیهانی بشکێنێت.

ئه‌م وه‌رزشوانه‌ کوردستانییه‌ له‌ ساڵی ۹۳ش توانی دوو ده‌مبڵی ۵ کیلۆیی بۆ ماوه‌ی چوار کاتژمێر و به‌ بێ هه‌ڵه‌ ۱۰۷۵۰ جار لێبدات و بۆ یه‌که‌م جار ڕیکۆردی ئێرانی شكاند.

ڕیکۆردی دوو ده‌مبڵ به‌ ماوه‌ی ۴.۳۰ کاتژمێر له‌ ده‌ست وه‌رزشوانێکی ئه‌مریکایی به‌ ناوی باب ناتۆلییه‌.

حسه‌ینی هه‌روه‌ها ساڵی ۹۴ توانی بوو ۱۲ کاتژمێر له‌ سه‌ر یه‌ک بۆکسێن بکات و به‌م کاره‌ ڕیکۆردی جیهانیشی شکاند.

حسه‌ینی له‌ دایکبووی ساڵی ۱۳۷۱ی هه‌تاویه‌ ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ له‌ ستادیۆمی ئازادی سنه‌ ۸ کاتژمێر به‌ ده‌مبڵی پێنج کیلۆیی کێشی لێدا و ڕیکۆردی جیهانی ئه‌م کاره‌شی شکاند.

News Code 10033

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =