مه‌ترسی ئه‌منی پڕۆژه‌ یاساکه‌ی کۆنگرێس له‌ دژی سوپای پاسداران

مێدیایه‌کی ئه‌مریکایی به‌ ڕه‌خنه‌ گرتن له‌ پڕۆژه‌ یاساکه‌ی کۆنگرێسی ئه‌م وڵاته‌ له‌ دژی سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م پڕۆژه‌ یاسایه ی کۆنگرێس هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپه‌ڕی هێل ئه‌مڕۆ به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی یادداشتێک ڕه‌خنه‌ی له‌ هه‌نگاوه‌که‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران گرت.

له‌م بابه‌ته‌دا هاتووه‌: سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ سه‌رۆک کۆمار ویستی ناوی سوپای پاسداران بخاته‌ خشته‌ی تیرۆره‌وه‌ که‌ دوای هۆشداره‌ ئه‌منییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌م کاره‌ په‌شیمان بووه‌وه‌ چون ئه‌منیه‌تی هێزه‌کانی ئێمه‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا ده‌خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. هه‌روه‌ها شه‌ڕی دژ به‌ داعشیشی لاوازتر ده‌کرد، ئه‌و له‌م کاره‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ و کاره‌که‌یشی دروست بوو.

له‌ درێژه‌ی ئه‌م یادداشته‌دا هاتووه‌: به‌داخه‌وه‌ ئێسته‌ کۆنگرێس له‌ دوای پڕۆژه‌ یاسایه‌که‌ که‌ داوا له‌ سه‌رۆک کۆماری ده‌کات تاکوو ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام بدات. زیادکردنی ناوی سوپای پاسداران به‌ خشته‌ی تیرۆر ڕیسکی یه‌کجار زۆره‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێشره‌وییه‌کانی ئێمه‌ له‌ عێراق و سووریا له‌ دژی داعش پێچه‌وانه‌ بێته‌وه‌.

ڕابرت گارد، ژنراڵی خانه‌نشینی ئه‌مریکا و نووسه‌ری ئه‌م یادداشته‌ ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ سوپا هه‌نگاوی باشی له‌ دژی داعش هه‌ڵگرتووه‌ و داوای کرد که‌ ئه‌مریکا له‌م ڕووه‌وه‌ هاوکاری ئێران بکات.

شایانی باسه‌ که‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات تاکوو پڕۆژه‌ یاسایه‌ک واژۆ بکات که‌ تێیدا داوا له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌کات سوپای پاسدارانی ئێران له‌ خشته‌ی تیرۆری ئه‌مریکادا دابنێت.

News Code 10031

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =