قاڵیباف لە بەرژەوەندی ڕەیسی لە ركابەریی هەڵبژاردن کشایەوە

محەمەد باقر قاڵیباف بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە هێزەکانی شۆڕش دژی ناکارامەیی دەوڵەتی ئێستا ئیتیلاف دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، بەربژاری هەڵبژاردنی خولی دوازدەیەمی سەرۆک کۆماریی ئێران لە بەرژەوەندی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ڕکابەری کشایەوە.

قاڵیباف ئەم ڕاگەیێندراوە گرینگەی ئێستا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی ئاشکرا کرد و ئیتیلافی خۆی لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاند.

محەمەد باقر قاڵیباف لەو بەیاننامەیەدا ئاماژەی داوە کە بۆ گۆڕاندنی دۆخی وڵات لە بەرژەوەندی خەڵک و باشترکردنی باری ژیان و بژێوی خەڵک هاتە مەیدانی ئەم ڕکابەریە و ئێستاش کاتی ئەوە گەیشتووە بڕیارێکی گرینگ بدات و لە بەرژەوەندی گەل، وڵات و شۆڕش و بۆ هاتنە دی ئامانجە گەورەکەیان کە حەسانەوەی گەلی وڵات، هەر بۆیە دەست لە ڕکابەری بەربژارانی دیکە هەڵدەگرێت و پشتیوانی ڕەئیسی دەکات.

قاڵیباف لە کۆتاییدا سپاسی لایەنگرانی کردووە و داوای لێیان کردووە هەموویان پشتگیری ڕەیسی بکەن و دەنگی پێبدەن.

News Code 10029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =