گۆڕانکاری لە حزبی بەعسی سووریا

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له سووریا ڕایگه‌یاند که‌ دیارده‌ی "ڕێبه‌ری گه‌ل" له‌ حزبی به‌عسی سووریا له‌ لایه‌ن یه‌ک که‌سه‌وه‌ بۆ ڕێبه‌ری ئه‌م حزبه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێکه‌وه‌ گۆڕدرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌ سووریا ڕایگه‌یاند که‌ ڕێبه‌ی تاکه‌ که‌سی حزبی به‌عس هەڵوەشاوەتەوە و له‌مه‌ به‌دوا حزبی به‌عس له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوابه‌رایه‌تیەوە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و بڕیاره‌کان ده‌دات.

ئه‌م سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ زیادی کرد: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر مه‌هدی ده‌خه‌لۆڵا، وه‌زیری پێشووی ڕاگه‌یاندنی سووریا سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی حزبی به‌عسی سووریا ڕۆژی دووشه‌مه‌ یان سێ شه‌مه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا و ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عسه‌وه‌ ده‌ستنیشان ده‌کرێن.

شایانی باسه‌ که‌ سووریا ماوه‌ی ۶ ساڵه‌ که‌ تووشی شه‌ڕی ناوخۆ بووه‌ و له‌م ماوه‌دا ئاڵ و گۆڕی سیاسی زۆر به‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا هاتووه‌.

News Code 10027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =