تورکیا به‌ هه‌موو تواناوه‌ پشتیوانی له‌ جاده‌ی هه‌ورێشم ده‌کات

سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کرد که‌ جاده‌ی هه‌ورێشم ده‌توانێت یارمه‌تی شه‌ڕی دژه‌ تیرۆر بدات و تورکیا ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستی بێت بۆ یارمه‌تی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ ئه‌نجامی ده‌دات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت ده‌یلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌ ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی جاده‌ی هه‌ورێشم له‌ پیکه‌ن وتی: ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ نوێیه‌ی چین به‌ڕاستی یارمه‌تی جیهان ده‌دات که‌ شه‌ڕی تیرۆر باشتر بکات و تورکیا گرنگی به‌م بابه‌ته‌ ده‌دات.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م ڕێکاره‌ نوێیه‌ی چین له‌ ژێر ناوی جاده‌ی هه‌ورێشم له‌ داهاتوودا ئاسیا به‌ ئه‌ورووپا و ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

ئه‌رۆدغان ئه‌م پڕۆژه‌ی به‌ گرنگ وه‌سف کرد چون زیاتر له‌ ۶۰ وڵات، به‌ ڕێژه‌ی دانیشتوانی ۴.۵ ملیار که‌س، به‌ یه‌کتر ده‌به‌ستێته‌وه‌.

ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌ په‌یوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ته‌کنۆلۆژیایی، توریسم و زانستی له‌ نێوان ۶۰ وڵاتی جیهاندا کرد.

شایانی باسه‌ که‌ تورکیا ده‌یه‌وێت ڕۆڵی خۆی له‌ جاده‌ی هه‌ورێشمدا به‌رز بکاته‌وه‌ و تڕانزیتی که‌ل و په‌ل له‌م ڕێگه‌وه‌ له‌ خاکی تورکیاوه‌ ئه‌نجام ببێت.

News Code 10022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =