پشتیوانی ئه‌مریکا له‌ فیرقه‌ی به‌هاییه‌ت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ستگیر کردنی ۹ که‌س به‌ تاوانی سیخۆڕی که‌ ۷ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌، ئیدانه‌ کرد و ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه‌ سووکایه‌تی کردن به‌ دینه‌!

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ده‌ستگیر کردنی ۹ سیخۆڕ که‌ به‌ ۷ ساڵ زیندانی سزا دراون ئیدانه‌ کرد و ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه‌ سووکایه‌تی کردن به‌ پیرۆز بوونی دینه.

ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی خۆی، هاوکات له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار کردنی ئێران به‌ پێشێل کردنی مافی مرۆڤ، له‌ گرووپی به‌لارێداچووی به‌هاییه‌ت پشتیوانی کرد.

له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانی گرووپی به‌هایی له‌ ئێران کردووه‌ و داوای کردووه‌ که‌ هه‌رچی زووتره‌ ئه‌مانه‌ ئازاد بکرێن.  

له‌ درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه‌: ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌بێت کۆتایی به‌ بێ به‌ش کردنی خه‌ڵکی خۆی له‌ مافی شارۆمه‌ندی بێنێت، به‌ تایبه‌ت ئازادی ڕا ده‌ڕبڕین و دین و بیروبڕوای ئازاد.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ به‌هاییه‌ت فیرقه‌یه‌کی به‌لارێداچووه‌ و به‌ گوێره‌ی یاسای ئێران چالاکیان له‌م وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

News Code 10021

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =