ئامانج له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی ترامپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دژایه‌تی ئێرانه‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ ئامانجی ئه‌م دواییه‌ی سه‌فه‌ری ترامپ بۆ عه‌ره‌بستان، فه‌لستین و واتکیان وتی: ئامانج له‌ سه‌فه‌ره‌که‌ی ترامپ هاوپه‌یمانی دژی ئێرانه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕێکس ته‌یلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند: ڕاسته‌، سه‌فه‌ری ئه‌م هه‌فته‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا یه‌کجار گرنگه‌. گه‌وره‌ترین په‌یامی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ بۆ وڵاتانی ئیسلامی، یه‌هوودی و مه‌سێحی (سعودیه‌، تلاڤیڤ و واتیکان) ناردنی په‌یامی یه‌کگرتووی له‌ نێوان دینه‌کانی جیهانه‌.

ته‌یلێرسۆن بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ جه‌نایه‌ته‌کانی ئه‌مریکا له‌ سه‌رتانسه‌ری جیهان به‌ تایبه‌ت عێراق و ئه‌فغانستان بکات، وتی: ترامپ له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ که‌ ئیماندارانی ئه‌م دینانه‌ ده‌توانن له‌ به‌رانبه‌ر تیرۆر و ده‌مارگرژییه‌کانی داعش و قاعیده‌ بوه‌ستنه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ وڵام به‌م پرسیاره‌ که‌ ئایا ترامپ له‌ شه‌ڕی نێوان شیعه‌ و سونه‌، پشتی سونه‌کان ده‌گرێت، وتی: نه‌ به‌ هیچ جۆرێک شته‌که‌ وه‌ها نییه‌. ئه‌م بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندی به‌ هیچ دینێکی دیاریکراوه‌وه‌ نییه‌. هه‌ڵبه‌ت بابه‌تێکی به‌هێز به‌ ناوی ئێران، وڵاتی ئێران له‌ پشتیوانی تیرۆر و تووندڕه‌وی له‌ ناوچه‌که‌ بوونی هه‌یه‌.

ئه‌م به‌رپرسه‌ ئه‌مریکایه‌ زیادی کرد: لام وایه‌ له‌ ناوچه‌که‌، له‌ نێوان هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئیسڕائیل و وڵاتانی دیکه‌ سه‌باره‌ت به‌ چالاکییه‌کانی ئێران که‌ ناوچه‌که‌ ناسه‌قامگیر ده‌کات هاوده‌نگی هه‌یه‌. لام وایه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌ ڕوونی بڵێین که‌ ئامانجی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ چییه‌، ده‌توانین بڵێین که‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ دروست کردنی یه‌کگرتووی له‌ دژی ئێرانه‌.

News Code 10019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =