عێراق و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران/تاران خوازیاری عێراقێکی ئەمنە

عێراق له‌مڕۆدا له‌ چه‌ندین ڕووه‌وه‌؛ وه‌ک سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ده‌رفه‌ته‌ بۆ ئێران چون ئه‌م دوو وڵاته‌ بابه‌تی هاوبه‌شی زۆریان پێکه‌وه‌ هه‌یه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د مه‌هدی مه‌له‌کی؛ "گومانی تێدا نییه‌ که‌ یارمه‌تییه‌کانی ئێران بۆ شکست دانی تیرۆریسته‌کان له‌ عێراق و یه‌کگرتوو مانه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ گرنگی یه‌کجار زۆری هه‌یه، ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ یارمه‌تییه‌کانی خۆمان و ئه‌منیه‌تی دراوسێکانمان بۆمان گرنگه. "

ئه‌مه‌ به‌شێک بوو له‌ لێوادانه‌کانی ئه‌م داوییه‌ی عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژکاری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران سه‌باره‌ت به‌ گرنگی عێراق له‌ ڕوانگه‌ی ئێرانه‌وه.

یه‌کێک له‌ گرنگ ترین پێوه‌ره‌کانی هه‌ر حکومه‌تێک ئه‌منیه‌تی نیشتمانی وڵاته‌که‌یه‌تی که‌ ڕه‌هه‌ندی زۆر به‌رفراوانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، خوارده‌مه‌نی، زانستی، سه‌ربازی و هه‌واڵگری هه‌یه‌ و ئه‌مانه‌ش ته‌نیا ڕه‌هه‌ندی هێز و ده‌سه‌ڵاتیان نییه، به‌ڵکو ڕه‌هه‌ندی نه‌رمیشیان هه‌یه‌ و ده‌بێت به‌ هه‌ر دوو ڕه‌هه‌نده‌که‌ گرنگی بدرێت.

له‌م نێوانه‌دا سنووره‌کان و وڵاتانی دراوسێ گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆریان له‌ ڕووی ئه‌منیه‌وه‌ بۆ هه‌ر وڵاتێک هه‌یه. به‌ تایبه‌ت کاتێک هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی، مێژووی و دینی و کۆمه‌لایه‌تیمان له‌گه‌ڵ دراوسێکانماندا هه‌بێت. ئێران له‌گه‌ڵ عێراق زیاترین سنووری هاوبه‌شی هه‌یه، هه‌روه‌ها زیاترین مێژووی هاوبه‌ش و مه‌زهه‌بی هاوبه‌شی هه‌یه، هه‌روه‌ها زیاترین تێکه‌ڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌ چ له‌ ڕووی پێکهاته‌وه‌ی کورد و چ عه‌ره‌بی شیعه‌وه‌ ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ هاوبه‌شه‌ گرنگانه‌ هه‌یه‌ و ناتوه‌انین نکۆڵی لێبکه‌ین.

ئه‌مه‌ بۆ وڵاتی عێراقیش ڕاسته، واتا چه‌ند بۆ ئێران عێراق له‌م ڕووانه‌وه‌ گرنگه، بۆ وڵاتی عێراقیش هه‌ر به‌م هۆیانه‌وه‌ ئێران گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌یه. هه‌ر دوو وڵات به‌سه‌ر یه‌کتر و به‌ پێچوانه‌ کاریگه‌ریان هه‌یه‌ و ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ناوچه‌که‌ش تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته‌ ئاستی ڕووداوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان.

هه‌ڵبه‌ت مێژووی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ ده‌بێت بۆ دوو که‌رت دابه‌ش بکه‌ین، یه‌که‌م به‌ر له‌ ساڵی ۲۰۰۳ و هێرشی ئه‌مریکا و دووهه‌م دوای ۲۰۰۳ و ڕووخانی ڕژیمی به‌عس. ئێران له‌ مێژوودا کێشه‌ی زۆریشی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه. به‌ڵام له‌ دوای ۲۰۰۳وه‌ عێراق له‌ وڵاتێکی دوژمنه‌وه‌ بۆ وڵاتێکی دۆست گۆڕدرا و ئێمه‌ ده‌توانین ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ به‌رز بکه‌ینه‌وه.

بابه‌تێکی دیکه‌ که‌ گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه، داگیر کردنی به‌شێکی زۆری خاکی عێراق له‌ لایه‌ن تیرۆریسته‌کانه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ له‌ کاتێک دایه‌ که‌ ئێران دراوسێ دوو وڵاتی ئه‌فغانستان و پاکستانیشه‌ که‌ چالاکی تیرۆریستی زۆری تێدا ده‌کرێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی ئێران، هه‌ر بۆیه‌ ئێران زیاترین هه‌ولی داوه‌ تاکوو ڕووبه‌ڕووی تیرۆریسته‌کان له‌ عێراقدا بێت و یارمه‌تی ئه‌م وڵاته‌ی داوه‌ که‌ له‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریسته‌کان سه‌رکه‌وتوو بێت که‌ تاکوو ڕاده‌یه‌کی زۆر باشیش ئه‌م ئامانجه‌ به‌ ده‌ست هاتووه‌ و ئێمه‌ له‌ ئان و ساتی ده‌ر کردنی یه‌کجاره‌کی داعش له‌ عێراق داین.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌ تیرۆریسته‌کان له‌ عێراق، ئێران چالاکانه‌ ڕاوێژکاره‌ سه‌ربازییه‌کانی خۆیی بۆ ناوچه‌که‌ هه‌نارد و ئێسته‌ش سه‌ربه‌رزانه‌ ده‌توانێت بڵێت که‌ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆری کردووه‌ و ڕۆڵێکی یه‌کجار گرنگیشی له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌بووه. ئه‌مه‌ش له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سنووره‌کانی ئێران ئه‌نجام بووه‌ و درێژه‌یشی ده‌بێت.

ڕاجح موسه‌وی، باڵوێزی عێراق له‌ ئێران له‌مباره‌وه‌ ده‌لێت: ئه‌مه‌ زۆر گرنگه‌ که‌ له‌م ناوچه‌ پڕ له‌ ئاژاوه‌دا دوو وڵاتی ئێران و عێراق دراوسێی یه‌کترن و پشتی یه‌کترین ده‌گرن و یارمه‌تی یه‌کتر ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ ڕه‌هه‌ندێکی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی قووڵی هه‌یه.  

ئه‌و زیادی کرد: بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌کانی ئێران له‌ عێراق له‌م دواییه‌دا نه‌ده‌بوو، عێراق به‌ سه‌ختی ده‌یتوانی به‌رگری بکات و زیانی زیاتری به‌ر ده‌که‌وت.

یه‌کێکی دیکه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌مڕۆدا عێراق کێشه‌ی له‌گه‌ڵی هه‌یه‌ بابه‌تی دابه‌ش بوونی عێراقه‌ بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ک، له‌م نێوانه‌شدا هه‌رێمی کوردستان لێدوانی تووند ده‌دات، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو شاره‌زایانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که‌ ئه‌م لێدوانانه‌ ته‌نیا بۆ گوشار خستنه‌ سه‌ر حوکه‌متی ناوه‌ندییه‌ و کوردی عێراق له‌ دوای جیابوونه‌وه‌ نییه‌ چون له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌ سوودی ئه‌وان نییه‌ له‌ وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک عێراق جیا ببنه‌وه، به‌ڵام به‌م کاره‌ ده‌توانن ئیمتیازاتی زیاتر له‌ به‌غدا وه‌ربگرن

له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ ئێران به‌رده‌وام داوای کردووه‌ تاکوو یه‌کگرتووی خاکی عێراق ڕچاو بکرێت و هه‌موو کێشه‌کان به‌ پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی عێراق چاره‌سه‌ر بکرێت. له‌م دوایه‌شدا ئیره‌ج مه‌سجدی باڵوێزی ئێران له‌ عێراق وتی: ئێران داوا ده‌کات که‌ عێراق ببێته‌ وڵاتێکی پێشکه‌وتوو و یه‌کگرتوو.

ره‌هه‌ندێکی گرنگی دیکه‌ی عیراق بۆ ئێران هه‌بوونی ئه‌مریکا و ڕۆڵی ئه‌م وڵاته‌ له‌ به‌غدایه، ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ی جیهانی له‌ به‌غدا هه‌یه‌ و لێره‌ سه‌رقاڵی کاری ئه‌منی و ئاسایشییه، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ ده‌بێت و بۆ ئێران گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ که‌ بتوانێت ڕۆڵێ هه‌بێت و له‌ دژبه‌رییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ دژی خۆی که‌م بکاته‌وه‌ و هاوکات به‌رژوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م دراوسێ گرنگه‌ی خۆی بپارێزێت.

News Code 10005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =