یەکەمین قوتابخانەی سروشت لە پارێزگای کوردستان کرایه‌وه‌

یه‌که‌مین قوتابخانەی هەمیشەیی سروشت به‌ ئامادەبوونی سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه‌ی ئێران و به‌رپرسانی کوردستان له‌ شاری سنه‌ به‌ فه‌رمی کرایه‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی مێهر، یه‌که‌مین قوتابخانەی هەمیشەیی سروشت به‌ ئامادەبوونی مه‌عسومه‌ ئێبتکار، سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه‌ی ئێران و به‌رپرسانی کوردستان له‌ شاری سنه‌ به‌ فه‌رمی کرایه‌وه‌.

سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه‌ی ئێران له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: به‌ کردنه‌وه‌ی قوتابخانەی سروشت لە کوردستان، ئه‌مه‌ ۴۶مین قوتابخانەی سروشت لە ئێرانه‌ و هیواداراین که‌ ئاستی چالاکی و ژمارەیە ئەم قوتابخانە سروشتیانە زیاتر بێتەوە.

ئه‌و زیادی کرد: دروست کردنی خوێندنگه‌کان له‌ ئێران و په‌روه‌رده‌ کردنی خه‌ڵک سیاسه‌تێکی نه‌گۆڕی ئێرانه‌ و به‌ هه‌موو توانمانه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌م نێوانه‌دا قوتابخانەی سروشت دیارده‌یه‌کی نوێیه‌ و ئێران یه‌کێکه‌ له‌ وڵاتانه‌ی ناوچه‌که‌ که‌ به‌ جدی له‌ دوای ڕێکاره‌ نوێیەکان بۆ وانه‌ وتنه‌وه‌ به‌ منداڵانه‌.

ئه‌و زیادی کرد: قوتانخانەی سروشت به‌ به‌شی تایبه‌ت سپێردراوه‌ و زیاتر له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌کانی ژینگه‌پارێزیه‌وه‌ سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کرێت و چاوه‌روانی ئه‌وه‌ین که‌ درێژه‌ی هه‌بێت.

ئێبتکار وتی: هاوکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م قوتابخانانە یه‌کجار گرنگه‌ چون منداڵانی ۳ بۆ ۱۲ ساڵ وه‌رده‌گرن. 

شایانی باسه‌ که‌ قوتابخانەی سروشت یه‌کێکه‌ له‌ دیاره‌دا نوێیەکانی سیستمی په‌روه‌رده‌، له‌م شوێنەدا ئاژه‌ڵی خۆماڵی و گوڵ و گیا و دار هەیە و منداڵان له‌ نزیک و له‌ کاتی وانه‌ خوێندن ده‌چنه‌ ناو سروشت و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ جیهانی ئاژەڵان و داروگیا و گوڵ دا ئاشنا ده‌بن، ئه‌م شێوازه‌ کاریگه‌ری زۆری له‌ سه‌ر فێر بوونی منداڵاندا هه‌یه‌.

News Code 10004

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =