به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له پارێزگای کوردستان، ئه‌میر قادری، جێگری ئاوەدانکاری پارێزگای کوردستان وتی: له وه‌رزی هاوین ئاگر که‌وتنه‌وه ده‌توانێت مه‌ترسی جدی بێت بۆ سه‌ر دارستانه‌کانی کوردستان.
ئه‌و زیادی کرد: کاتێک پله‌ی گه‌رما بۆ سه‌رو ۴۰ به‌رز ئه‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئاگر که‌وتنه‌وه زیاد ده‌کات و ئه‌مه‌ش دارستانه‌کانی کوردستان ده‌خاته مه‌ترسی و هیوادارین که خه‌ڵکیش هۆشیان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌بێت، به تایبه‌ت له شاخه‌کان هات و چوو کردن و فریاگوزاری زۆر ئه‌سته‌مه و ده‌بێت خه‌ڵکی گونده‌کان له‌م مه‌ترسیانه ئاگادار بکه‌ینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئێمه له ساڵی ڕابردوو توانیمان به ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو ئاگر که‌وتنه‌وه که‌م بکه‌ینه‌وه. ساڵی ۸۹ زیاتر له ۹۰۰ فۆنم دارستانی ئێمه ئاگریان گرت، به‌ڵام ساڵی ڕابردوو ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ۱۵۷ دۆنم که‌می کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و سه‌باره‌ت به خۆڵ بارین وتی: زۆربه‌ی هۆکاری خۆڵبارین وڵاتی عێراقه که به هۆی شه‌ره‌وه توانی کۆنترۆڵی ئه‌م کێشه‌یان نییه، به‌ڵام ده‌توانین به ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک کارێک بکه‌ین تاکوو باشتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م کێشه ببینه‌وه.
جێگری ئاوەدانکاری پارێزگای کوردستان سه‌باره‌ت به مه‌ترسی بۆمه‌له‌رزه له کوردستان وتی: شاره کوردییه‌کان به سه‌ر بۆشایی زاگرۆسه‌وه وه‌ستاون که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هاتنی بۆمه‌له‌رزه له شاره کوردییه‌کانی به ئاستێکی زۆر به‌رز کردووه‌ته‌وه. له ئێستادا ئه‌و شارانه‌ی که ژێر ۲۰ هه‌زار نه‌فه‌ر دانیشتوویان هه‌یه گه‌ڵاڵه‌ی محکه‌م کردنه‌وه‌ی بیناکانیان تێدا ئه‌نجام ده‌بێت و تاکوو ئێسته ۴۱ هه‌زار ماڵ محکه‌م سازیان بۆ کراوه.
قادری له کۆتاییدا وتی: هه‌روه‌ها ئێمه له ئێستادا هات و چووی ئه‌و لۆریانه‌ی که سوته‌مه‌نی و ماده‌ی کیمیایی ده‌گوازنه‌وه له زۆربه‌ی جاده سه‌رکییه‌کان قه‌ده‌غه کردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ئه‌م بارانه له ڕێگه‌ی دیکه‌وه له نێوان شاره‌کانی پارێزگای کوردستاندا هات و چوو بکه‌ن.
بۆچوونی ئێوە