هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌ریوان له‌ تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌ پێی هه‌ماهه‌نگییه‌کانی نێوان به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان و شاری تاران، هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی شاری مه‌ریوان له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیاوه‌رانی تاران به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ید موحسن عه‌له‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری کوردستان وتی: به‌ به‌شداری به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نجومه‌نی میراتی فه‌رهه‌نگی ئێران له‌ مه‌ریوان، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ سه‌باره‌ت به‌ شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ چوو. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا چه‌ندین بابه‌تی گرنگ سه‌باره‌ت به‌م شاره‌ تاوتوێ کرا.

ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له‌ باشترین ڕێگاکانی ڕاکێشانی گه‌شتیار بۆ کوردستان به‌ڕێوه‌ بردنی فستیڤاڵه‌کان و بۆنه‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌، چ له‌ ناوخۆی کوردستان بێت چ له‌ پارێزگاکانی دیکه‌ی ئێران. 

ئه‌و له‌ دێژه‌دا وتی: هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ بڕیارمان داوه‌ تاکوو هه‌فته‌ی فه‌رهه‌نگی مه‌ریوان له‌ شاری تاران و له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیاوه‌ران به‌ڕێوه‌ ببه‌ین که‌ به‌رپرسانی مۆزه‌خانه‌که‌ش پێشوازی باشیان له‌م بابه‌ته‌ کردووه‌. ئه‌مه‌ بێ گومان ده‌توانێت هه‌نگاوێکی باش بۆ ڕاکێشانی گه‌شتیاری زیاتر بۆ مه‌ریوان بێت.

عه‌لوی له‌ کۆتاییدا وتی: ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ژێرخانه‌کانی گه‌شتیاری له‌ کوردستاندا زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ین. هه‌روه‌ها یه‌کجار پێویسته‌ که‌ ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئێن جی ئۆکان و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان خولی ڕاهێنان بۆ لاوانی کورد به‌ڕێوه‌ ببه‌ین تاکوو ئاگاداری پیشه‌ی گه‌شتیاری و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ گه‌شتیاره‌کان ببنه‌وه‌.

News Code 10000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =