-
بەرزبوونەوەی بەرچاوی ئاڵوگۆڕی سنووریی کوردستان
چاودێری گومرۆکاتی پارێزگای کوردستان لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی مامەڵە و بازرگانییە سنوورییەکانی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەتاوی هەواڵی دا.
-
نەوت؛ ئەو پرسەی بەغدا و هەولێر ناتوانن چارەسەری بکەن
گۆڤاری نیوعەرەب لە راپۆرتێکدا دەڕوانێتە بێئەنجامبوونی دانوستانەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و پێدانی مووچەکی فەرمانبەرانی هەرێم، لە کاتێکدا کە ئەمریکا خوازیاری چارەسەریی خێرای قەیرانەکان و کرانەوەی هێڵی بۆریی کەرکووک-جیهان بووە.
-
گوڵخانەکانی کوردستان ساڵانە 11 هەزار تۆن بەرهەمیان هەیە
پارێزگای کوردستان بە بەهرەمەندی لە 153 یەکەی چالاکی گوڵخانەیی لە ڕووبەرێکی 53 هێکتاریدا، ساڵانە نزیکەی 11 هەزار تۆن بەروبوومی گڵخانەیی بەرهەم دێنێت.
-
رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد لە بەرژەوەندی کێیە؟
مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆڕی بواری نەوت و گاز دەڵێت: لە ئەگەری رێکەوتنی هەولێر و بەغدا فەرمانبەرانی کوردستان دووردەبن لە کێشەی نەهاتنی مووچە وە عێراق داهاتێکی باشی دەست دەکەوێت
-
شەڕی کورد و دیمەشق لەسەر گەنم
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری فەڕەنسا، هاوکات لەگەڵ چڕترین وشکەساڵی شەش ساڵی دوایی و پێکدادانە ناوخۆیەکان، کوردەکان و حکومەتی ناوەندی بۆ ڕنینەوەی گەنم کەوتوونەتە کێشەوە؛ قەیرانێک کە زیاتر لە 16 ملیپن سووریایی تووشی نائەمنی خۆراک کردووە.
-
"ئۆیل پرایس" لێکی داوە؛
ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نەوتی هەرێمی کوردستانیان دەوێت
هاوکاتی هەوڵی عێراق بۆ گەیاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتیی بە 7 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا، کۆمپانیا ڕۆژئاوایی و کارتێلە نەوتییەکانی ئەمریکا ڕکابەرییەکی ئابووری و ژێئۆپۆلیتیکیان لەگەڵ کۆمپانیا چینی و ڕووسییەکان بۆ گرتنەدەستی پڕۆژە نەوتییەکانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان دەست پێکردووە.
-
ئیسرائیل و گۆڕانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
"هەموولایەک بە خودی ئیسرائیل خۆشیەوە دەزانێت کە ئەگەر پشتیوانیەکانی ئەمریکاو ئەورووپا نەبێت ئیسرائیل ناتوانێت درێژەبەو جەنگە بدات"
-
وەزیری ئابووری نوێ ئێران هەڵبژێردرا
سەید عەلی مەدانیزادە بە دەنگی ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وەک وەزیری ئابووری هەڵبژێردرا
-
هێرشی وردە درۆن بۆ سەر بەشێک لە گازی پارسی باشووری؛ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا
چەند ساتێک لەمەوبەر بەشی ١٤ی پارسی باشوور لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کرایە سەر.
-
بەرەیەکی نوێ لە شەڕی نەوتیی بەغدا-هەولێر کراوەتەوە
دەزگای هەواڵی شەفەق لە ڕاپۆرتێکدا ئاوڕی لە پاشهاتەکانی گرێبەستی 110 ملیاردیی دەوڵەتی هەرێم بۆ گەشەدان بە کێڵگەکانی گاز لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکاییەکان، سەرەڕای وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغدا و قەیرانی دارایی لەو ناوچەدا کردووە.
-
مامۆستایەکی زانکۆی هەولێر وڵام دەداتەوە؛
گرێبەستی گازی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا لە بەرژەوەندی کێیە
دوکتۆر مەهدی خەیری زەراری دەڵێت: گرێبەستە گەورەکانی گاز کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی کوردستانەوە لەگەڵ ئەمریکا بەستراوە، سوودی بۆ هەموو خەڵکی عێراق دەبێت و هیچ کێشەی یاسایی نییە.
-
بەغدا ناتوانێ ڕێککەوتنی گازی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەڵوەشێنێتەوە
مامۆستایەکی زانکۆ و شارەزا لە پرسی نەوت و گاز دەڵێت: ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان دژی هیچ لایەنێک نیە و هیچ کاریگەرییەکی یاسایی لەسەر نییە و دەستوورییە.
-
ئێران وەبەرهێنان لە کەرتی وزە و پیشەسازیی عێراق دەکات
باڵوێزی عێراق لە ئێراندا وتی: ئێران هەلی سەرمایەدانەریی لە 27 بواری وزە و وزەگەلی بووژێنەرەوە لە 14 پارێزگای عێراقی هەیە.
-
باڵوێزی کۆریای باشوور: سنە دەروازەیەکی نوێ بۆ هاوکاری فەرهەنگی و ئابووری ئێران و کۆریایە
باڵوێزی کۆریای باشوور لە ئێران لە سەفەر بۆ سنە، ئەو شارەی پردێک بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی فەرهەنگی، گەشتیاری و ئابووری نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان جەختی کرد.
-
دروێنەی گەنم لە خووزستان
جووتیارانی گوندی مۆزەفەری لە ناوچەی کاروونی خووزستان گەنمی دروێنەکراو کۆدەکەنەوە.
-
یەکەم فڕۆکە تەکسی لە ئێران ڕوونوێنی کرا
لە میانەی مەراسیمی دەستبەکاربوونی پڕۆژەکانی وەزارەتی ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار، پڕۆژەی تەکسی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی پەیام کرایەوە.
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیوەندی ئابووری لەگەڵ عێراق بۆ ئێران گرینگە
جێگری دیپلۆماسی ئابووریی وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: پەیوەندییە ئابوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عێراقدا زۆر گرنگە و خودی سەرۆک کۆمار جەختی زۆری لەوبارەیەوە کردووە.
-
پتەوکردنەوەی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان ئامانجی کۆڕبەندی سنە
پارێزگاری کوردستان وتی: قووڵ کردنەوەی پێوەندی کۆن لە نێوان ئێران و عێڕاق لە ئامانجەکانی کۆبوونەوەی پارێزگارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگا سنوورییەکانی ئێرانە.
-
کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان پارێزگاری کوردستان و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان
دیدارێکی دوو قۆڵی بنیاتنەرانە لە نێوان پارێزگارانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە سنوورییەکان بەڕێوەچوو.
-
پێشنیار بۆ کرانەوەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی هاوبەشی کوردستان و سلێمانی
جێگری هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: بە پێی دەفرایەتییەکان پێویستە کۆمپانیای فڕۆکەوانی هاوبەش لە نێوان کوردستان و سڵێمانی پێک بێت.
-
ئومێد خۆشناو: سنوورەکانی کێلەشین و سیدەکان لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
پارێزگاری هەولێر وتی: لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا سەبارەت بە کردنەوەی سنوورەکانی کێلەشین و سیدەکان گفتوگۆمان کردووە ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ ئەو کارەش.
-
نوخشە ناسێح بۆ مێهر: هاوکاری وەبەرهێنەرانی ئێرانی دەکەین بێنە هەڵەبجە و سەرمایەدانەری بکەن
پارێزگاری هەڵەبجە ئێرانییەکانی بانگهێشت کرد لە هەڵەبجە وەبەرهێنان بکەن.
-
پارێزگاری هەولێر: کۆبوونەوەی سنە زۆر بە سوود دەبێت
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی پارێزگارەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی فراوانبوونی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و ئەمای بۆ هەر دوو لا.
-
پارێزگاری هەولێر: هەرێمی کوردستان خوازیاری گەشەی پێوەندی لەگەڵ ئێرانە
پارێزگاری هەولێر بە ئاماژە بە ئامادەبوونی شاندی ئەو هەرێمە لە ئێران، لە ویستی جیدی بۆ پەرەسەندنی پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ پارێزگا جیاوازەکانی وڵات، بەتایبەتی بواری ئابووری، گەشتیاری و پەروەردەی باڵا هەواڵی دا.
-
پەرەسەندنی هاوکاری بازرگانی ئێران و هەرێمی کوردستان
دیداری «سەلام رشدی» له تاران لهگهڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر گهشهپێدان و بههێزکردنی پهیوهندییهکانی تیجاری و بازرگانی نیوان ههرێمی کوردستان و ئێران زۆر گرینگه
-
بە ڕوانینێک بە سەفەری پزشکیان بۆ باکوو؛
ئێران و ئازەربایجان لە سەروبەندی وەرزێکی نوێ
ئێران و ئازەربایجان پێوەندییەکی فەرهەنگی قووڵیان هەیە و ئەو هەلەیان هەیە کە وێڕای سەرەنج بە بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆیان، بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ناوچەیی هەنگاو هەڵبگرن و ڕۆڵی کاریگەریان لە پاراستن و تۆکمە کردنەوەی ئاسایش هەبێت.
-
بەهرەمەندیی 70 هەزار خێزانی کوردستانی لە داهاتی سنووری
جێگرایەتی کاروباری ئابووریی پارێزگای کوردستان لە جێبەجێکرانی یاسایی ساماندان و چاودێریی بازرگانی سنووری و بەهرەمەندیی 70 هەزار خێزانی کوردستانی لە داهاتی ئابووریی سنووری هەواڵی دا.
-
یەکەم کەشتی لە بەندەری شەهید ڕەجایی لە دوای تەقینەوەکە، پاڵی دایەوە
گومڕوکی کۆماری ئیسلامی ئێران چەند خولەک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە ئیزنی وەستانەوەی یەکەم پاپۆڕ، دوای ڕووداوی تەقینەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی دەرکرا.
-
ڕووسیا هێزگەی ئەتۆمی نوێ لە ئێران دەکاتەوە
وەزیری نەوت و سەرۆکی لایەنی ئێرانی لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی هاوکاری ئابووری ئێران و ڕووسیا وتی: بە پێی ڕێککەوتنی لایەنەکان، هێزگەی نوێی ئەتۆمی لە ئێران بە هێڵی ئێعتباری لە مۆسکۆوە دروست دەکرێت.
-
ڕێگەی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە بۆ ئەربەعین دەکرێتەوە
بەڕیوەبەری گشتیی ڕێگەی ئاسنی ئێران وتی: باوەی کە بڕیار بوو ڕێگەی ئاسنی شەلەمچە-بەسرە لە کۆتایی مانگی پووشپەڕی ساڵی داهاتوو ئامادە بکرێت، بەڵام بە هۆی گرنگیی زیارەتی ئەربەعین، هاوئاهەنگی بۆ کرانەوەی دوو هێڵی ئەو ڕێگەیە تا ئەربەعین ئەمساڵی هەتاوی کراوە.