شێرکۆ مام‌ئاقا وێنەگری بۆکانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی جۆرج بارکێری کەنادا 2024دا ڕووبانی فیاپی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێرکۆ مام‌ئاقا وێنەگری بۆکانی بە وێنەیەک لە کارەخانەی کوزەگەری لە گوندی سۆگڵی‌تەپەی سەر بە میاندواوە، توانی لە بەشی وێنەگەلی "ڕەش و سپی"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی جۆرج بارکێری کەنادا 2024دا ڕووبانی فیاپ مسۆگەر بکات.

هاوکات ئەم وێنەگرە بۆ وێنەیەک لە زەماوەندی کوردی، لە بەشی وێنەی ڕەنگی ئەو فێستیڤاڵەدا بەربژێری بردنەوەی خەڵاتە.

شێرکۆ مام‌ئاقا تا ئێستا لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیاپ لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئەمریکا، چین، تورکیا و کەنادادا بەشداری بووە و چەندین خەڵاتی لەو فێستیڤاڵانەدا پێبەخشراوە.