وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە زیانێکی زۆری بە تیرۆریستان لە حەلەب و ئیدلب گەیاندووە و جگە لە کوشتن و بریندارکردنی سەدان تیرۆریست، ١٧ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا، لە کاردانەوە بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ئەم وڵاتە، بە تایبەت لە شاری حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپای سوریا بەرپەرچدانەوەی هێرشە بەرفراوانەکانی ئەو گروپانە دەدەنەوە لە هەردوو بەرەی حەلەب و ئیدلب و ناوچەکانی دەوروبەری.

لەم بەیاننامەیەدا سوپای سوریا جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی سوپای سوریا زیانی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاندووە و سەدانیان کوژراو یان بریندار کردووە.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە: گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرماندەیی جەبهەتولنوسرە لە هێرشەکانیاندا چەکی قورس و نیمچە قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەهێنن و ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی چەکداری بیانی لە نێویاندا هەن.

سوپای سوریا جەختی لەوە کردەوە کە هێزەکانی سوپا بەردەوامن لە بەهێزکردنی خۆیان و کەرەستەی سەربازی لە هەموو میحوەرەکاندا بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردن و پێشڕەوی تیرۆریستان.

فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانی سوریا هەروەها ڕایگەیاندووە: تیرۆریستان لە ڕێگەی میدیای سەر بە خۆیانەوە زانیاری و هەواڵی ساختە و وێنەی چەواشەکارانە بڵاودەکەنەوە، کە مەبەستیان دروستکردنی تیرۆرە لەنێو هاووڵاتیاندا، هەربۆیە پێویستە ئەو هەواڵە دۆکیۆمێنتارییە لە میدیای نیشتمانییەوە بێت. وە پێویستە بەدواداچوون بۆ سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا بکرێت.