Publish Date: ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١١:٥٦

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی بریتانیا، خۆپیشاندانی کوردەکانی دانیشتووی لەندەن دوای دەستگیر کردنی 7 هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ پەکەکە بۆ دووهەم ڕۆژ بەردەوامە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی دژە تیرۆری لەندەن ڕۆژی چوارشەممە 7 هاووڵاتی کوردی بە تۆمەتی هاوکار لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیر کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوەندی چالاکی کوردەکان لەوانە ناوەندی کۆمەڵگای کوردەکانی دانیشتووی لەندەن و 8 شوێنی دیکە.

مێدیاکانی بریتانیا، پێنجشەممە شەو زیاتر لە 1000 هاووڵاتی لە ناڕەزایەتی بە هێرشی پۆلیسی لەندەن بۆ سەر ناوەندی کوردەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی و لە سەر شەقامەکانی لەندەن ڕێپێوانیان کرد.

خۆپیشاندەران بە ئاماژە بە هێرشی پۆلیس بۆ سەر ناوەندی کوردەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی هەمبەر ڕوانگەی بریتانیا نیسبەت بە کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و ئەوەیان پێچەوانەی پاگەندەکانی ئەو وڵاتە سەبارەت بە لەبەرچاوگرتنی یاسا و دیمۆکراسی ڕاگەیاند.

بە پێی نووسراوی گۆڤاری سەر بە پارتی سوسیالیست، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو پارتەش وێڕای بەشداری لە نارەزایەتییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو، هەوڵی پۆلیسی لەندەن لە دژی کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەی هاوڕێی کردنی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەرکەوتی کوردەکان وەسف کردووە.

خۆپیشاندەران بە دروشمی کوردەکان تیرۆریست نین هەوڵی پۆلیسی بریتانیایان ئیدانە کرد و جەختیان کرد کە بریتانیا وڵاتێکی دیمۆکراتیک نییە.