Publish Date: ٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٤٥

لە هێرشی تۆپخانەیی بۆ سەر ناوچە نیشتەجێیەکانی کوردستانی سووریا، کەسێکی سڤیل گیانی لەدەست دا و چەند منداڵ بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی تورکیا ڕۆژی پێنجشەممە ناوەندی شاری تەل ڕەفعەت و گوندەکانی دەوروبەری شەهبا لە باکووری کوردستانی سووریای بە توندی بوردمان کرد. لە ئەو هێرشانە کەسێکی سڤیل گیانی لەدەست دا و سێ منداڵیش بریندار بوون و ئەو هێرشانە تا بە ئەمڕۆش هەر درێژەی هەیە.

لە هێرشی هاوشێوە بۆ سەر شاری تەل ڕەفعەت، لانیکەم چوار کەسی سڤیل لەوانە چەند منداڵ بریندار بوون و نیگەرانییەکان لە کوژرانی مرۆڤەکان زیادی کردووە.

ئەو هێرشانە لە حاڵێکدا ئەنجام دراون کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و نیودەوڵەتی چەندین جار نیسبەت بە خەسار گەییشتن بە خەڵکی سڤیل و پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان هۆشداریان داوە و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو هێرشانەیان کردووە.