بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکدا وتی: ناوچەکە لە ژێر ئاگردایە و عێراقیش بەشێک لە ناوچەکەیە و ئێمە نیگەرانی دۆخی ناوچەکەین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەڕەشەی ئاشکرا لەلایەن ئیسرائیلەوە لەسەر عێراق لە ئارادایە، وتی: دەوڵەت هەنگاوی ناوخۆیی و دەرەکیی لە ئەو بارەوە هەڵێناوە.
فواد حسێن وتی: سەرۆک وەزیران فەرمانی داوەتە هێزە چەکدارەکان هەوڵی پێویست بدەن هەمبەر کەسانێک کە بە تەمان هێرش بکەنە سەر عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێڕاق ڕایگەیاند: دەوڵەتی عێراق خوازیاری شەڕ نییە و سیاسەتیشی دوور کردنەوەی شەڕ لە وڵاتە.
ناوبراو زیادی کرد: پێوەندی و دانوستانەکانمان لەگەڵ ژمارەیەک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی کاریگەر درێژەی هەیە تا هێرش بۆ سەر عێراق ئەنجام نەدرێت.
فواد حسێن وتیشی: عێڕاق ڕۆڵی گرینگی لە پێوەندی نێوان ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئێران هەیە.