بە پێی نووسراوەی هەفتەنامەی ئەهرام ویکیلی، دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بە ڕێبەرایەتی ترامپ کێشە سیاسییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەتایبەتی لەسەر یەکپارچە کردنی هێزی پێشمەرگە تەحەمول ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەنامەی ئینگلیزی مانی ئەهرام ویکلی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی ئەمریکا چەندین جار داوای لە یەکێتی و پارتی کردووە کە هێزی سەربازی و ئەمنی هەرێم ئەبێ لە ژێر کۆنترۆڵی ئەو پارتانە بێتە دەرەوە و لە وەزارەتی پێشمەرگە تێکەڵ ببێت، نووسی: بەم حالەوە ڕەوتی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جودا کردنەوەی هێزی سەربازی و ئەمنی لە ئەو دوو حزبە و تەڤل بوونیان بە وەزارەتی پێشمەرگە بە هێواشی دەچێتە پێشەوە.

ئەو گۆڤارە میسرییە بە ئاماژە بە ‌هەڵبژاردن و هاتنە سەر دەسەڵاتی دۆناڵد ترامپ تا دوو مانگی دیکە، نووسی: ترامپ درێژەی کێشە سیاسیەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەتایبەتی لەسەر یەکپارچە کردنی هێزی پێشمەرگە تەحەمول ناکات.